هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق 25 گوند لە داعش رزگاردەکەن لەکاتێکدا چەکداران هێرشدەکەنە سەر کەرکوك

دیارونا

هێزەکانی حکومەتی عێراق لە ناوچەی گەیارەی باشوری موسڵ، 20 تشرینی یەکەم، ئۆتۆمبیل لێدەخوڕن، لە کاتی پێشڕەویی هێزەکانی حکومەت لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ گرتنەوەی دواهەمین سەنگەری سەرەکی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' لە عێراق. [بولەنت کلیچ/ ئاژانسی فرانس پرێس]

هێزەکانی حکومەتی عێراق لە ناوچەی گەیارەی باشوری موسڵ، 20 تشرینی یەکەم، ئۆتۆمبیل لێدەخوڕن، لە کاتی پێشڕەویی هێزەکانی حکومەت لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆ گرتنەوەی دواهەمین سەنگەری سەرەکی 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' لە عێراق. [بولەنت کلیچ/ ئاژانسی فرانس پرێس]

چەند رۆژێك دوای دەستپێکی هێرشێك بۆ گرتنەوەی سەنگەری موسڵ لەدەستی گروپی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) 25 گوند و شارۆچکەی دەوروبەری پارێزگای نەینەوا رزگارکراون، بەرپرسان بە دیارونایان وت.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا نەجمەدین کەریم جەبوری رۆژی هەینی (21 تشرینی یەکەم) وتی، لە دووشەممەوە (17 تشرینی یەکەم)، هێزەکانی عێراق بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، زیاتر لە 300 کیلۆمەتری چوارگۆشەیان لە دەوروبەری موسڵ رزگارکردووە.

بە دیارونای وت: "بیست و پێنج گوند و شارۆچکە گیراون، دواهەمینیان گوندەکانی بەرتەلە، حەمودیە و جەبەل ئەسفەر بوون."

وتی زیاتر لە 300 چەکداری داعش لە شەڕەکاندا کوژران.

بەکارهێنانی قەڵغانی مرۆیی

نەتەوە یەکگرتوەکان رۆژی هەینی رایگەیاند چەکدارانی داعش رەنگە خۆیان ئامادەبکەن بۆ بەکارهێنانی مەدەنییەکان وەك قەڵغانی مرۆیی، یان بیانکوژن، لەجیاتی ئەوەی رێیانبدەن ئازادبکرێن.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند بەرپرسی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان زەید رەعد حسێن وتی ئۆفیسەکەی زانیاری لایە کە مەدەنییەکان لەنزیك پێگەی چەکدارانی داعش لە موسڵ هێڵراونەتەوە، کە رەنگە ئەمە وەك بەربەستێك بەکاربێنن لەبەردەم پێشڕەویکردنی هێزەکانی عێراق.

حسێن لە راگەیەندراوێکدا وتی: "مەترسییەکی گەورە هەیە کە چەکدارانی داعش دوورنیە ئەم خەڵکە نەك هەر وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاربهێنن، بەڵکو ئامادەبن بیانکوژن تا ئەوەی ببینن ئازاددەکرێن."

جیا لەوە، حسێن وتی ئۆفیسەکەی زانیاری لایە کە هەفتەی پێشوو چەکداران بەپێی خەمڵاندن 200 خێزانیان ناچارکرد بە رۆیشتن لە گوندی سامالیاوە بۆ موسڵ.

بەگوێرەی ئۆفیسی مافەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، 350 خێزانی دیکە ناچارکراون لە نەجەفیەوە بچنە موسڵ.

وتیشی ئەو راگوێزانە بەزۆرانە کۆکن لەگەڵ "سیاسەتی ئاشکرای داعش بە رێگرتن لە مەدەنییەکان بۆ هەڵاتن بۆ ئەو ناوچانەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە کۆنترۆڵ دەکرێن".

داعش هێرشدەکاتە سەر کەرکوك بۆ لادانی سەرنج لەسەر موسڵ

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند رۆژی هەینی، چەکدارانی داعش، کە هەندێکیان پشتێنەی بۆمبییان بەستبوو، هێرشیانکردە سەر شاری کەرکوکی نزیك موسڵ، لە هەوڵێکی ئاشکرادا بۆ لادانی سەرنج لەسەر هەزاران سەرباز و چەکدار کە لە موسڵ نزیکدەبنەوە.

ئەو هێرشە، لەگەڵ دانەیەکی تردا لە باکور، 22 کەسی کوشت.

کەرکوك، کە ئێستا لەژێردەستی کورددایە، خەبەری بۆوە تا ببینێت چەکدارانی داعش بەنێو چەندین گەڕەکدا بڵاوبونەتەوە.

پەیامنێرێکی ئاژانسی فرانس پرێس گروپێك لە پیاوی بینی کە چەك و نارنجۆکیان پێبوو، "جلی ئەفغان-شێوە"یان لەبەردابوو، لە شەقامەکانی کەرکوکدا دەسوڕانەوە.

لانیکەم پێنج خۆکوژ لە ئامانجە حکومییەکانی ناو شارەکەیان دا، لەنێویاندا بنکە سەرەکییەکانی پۆلیس، لە هێرشێکی رێکخراودا کە داعش بەرپرسیارێتی لەئەستۆگرت، کە نیوەی شەو دەستیپێکرد.

دانیشتوان وتیان تەواوی ئەو بەیانییە دەنگی تەقە و تەقینەوە لە شارەکەدا دەنگیدەدایەوە و ڤیدیۆیەکی راستەوخۆش لەسەر کەناڵێکی خۆجێی شەڕی شەقام بە شەقامی لە چەندین گەڕەك نیشاندا.

عەقید ئەرکان حامید لە پۆلیسی قەزا و ناحیەکان وتی: "هێزە ئەمنییەکانمان بێوچان کاردەکەن بۆ سڕینەوەی تەواوی ئەم شانە تیرۆرستییانە پێش ئەوەی رۆژەکە تەواوبێت."

هەر بەیانی هەینی، چەکداران کە پشتێنەی بۆمبیان بەستبوو خۆیانکرد بە وێستگەیەکی کارەبادا کە لەلایەن کۆمپانیایەکی ئێرانییەوە دروستدەکرێت نزیك شارۆچکەی دبز، باشوری خۆرهەڵاتی ناوچە سەرەکییەکانی ئۆپەراسیۆنی موسڵ کە تەنیا 40 کیلۆمەتر لە کەرکوکەوە دوورە.

قایمقامی دبز عەبدوڵا نورەدین ساڵحی وتی: "سێ خۆکوژ لە دەوروبەری سەعات 6ی بەیانی هێرشیانکردە سەر وێستگەیەکی کارەبا، 12 کارمەندی عێراقیی و ئەندازیارێکیان کوشت لەگەڵ چوار کارمەندی هونەریی ئێرانی."

موقەدەمێکی پۆلیس ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی پشتڕاستکردەوە، کە ئەمیش لەلایەن داعشەوە بەرپرسیارێتی لەئەستۆگیرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500