هه‌واڵه‌كانی عێراق

داعش بە سەدان خێزان لە خۆرئاوای ئەنبار وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاردەهێنێت

"دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) زیاد لە 700 خێزان دەستبەسەردەکات لە خۆرئاوای ئەنبار تا وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریانبهێنێت لەکاتێکدا شەڕی رزگارکردنی شاری راوە نزیکدەبێتەوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی ئەنبار لیوا هادی کەسار ئەرزیجی هەینی (2 کانونی یەکەم) وتی.

بە دیارونای وت ئامادەکاریی بەردەوامە بۆ "هێرشێکی بنکەفراوانی سوپای عێراق، پۆلیس و خێڵەکان، بە پاڵپشتی فڕۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ رزگارکردنی شاری راوە".

وتی: "داعش زیاد لە 700 خێزانی دەستبەسەرکردووە لە شارەکە و پلانی هەیە وەك قەڵغانی مرۆیی بەکاریانبهێنێت بۆ خاوکردنەوەی پێشڕەوی هێزەکانی عێراق."

وتی بەڵام پلان هەیە بۆ کردنەوەی راڕەوی سەلامەتیی بۆ راگوێزانی مەدەنیەکان و "دەستکردن بە بەئامانجگرتنی پێگەکانی گروپەکە بە هاوکاری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەڕێی هێرشی ئاسمانی وردەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500