خۆبه‌خشه گه‌نجه‌كانی به‌عشیقه، شارێك له باكوری خۆرهه‌ڵاتی موسڵ كه به دارزهیتونهكانی به‌ناوبانگه، كارده‌كه‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی جوانیی شاره‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)یان دهپهڕاندووه.
ئه‌م هه‌ڵمه‌ته كه به "باخی زه‌یتون" ناسراوه، له‌دایكبوو دوای ده‌رپه‌ڕاندنی داعش له تشرینی دووه‌م و به‌فه‌رمی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا ده‌ستیپێكرد، رێكخه‌رانی هه‌ڵمه‌ته‌كه وتیان.
یه‌كێك له خۆبه‌خشانی هه‌ڵمه‌ته‌كه، زیری كادی، 22 ساڵ، به دیارونای وت: "له‌ڕێی فه‌یسبوكه‌وه له په‌یوه‌ندیدا بووم له‌گه‌ڵ كوڕان و كچانی لاوی شاره‌كه‌م و بڕیارماندا هه‌ڵمه‌تێك ده‌ستپێبكه‌ین و ده‌ستبكه‌ین به كاركردن دوای لابردنی هه‌موو تهقهمهنیهكان."
خاتو زیری وتی نزیكه‌ی 80 ژن و پیاوی لاو ئێستا پێكه‌وه به گروپ كارده‌كه‌ن و هه‌ر گروپێك پێكهاتووه له هه‌شت خۆبه‌خش بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره كه بریتییه له پاككردنه‌وه‌ی كۆڵان و شه‌قامه‌كان و بۆیه‌كردنه‌وه‌ی شۆسته و دیواره‌كان.
وتی كاره‌كه بێمهترسی نیه، چونكه هه‌ندێكجار پاشماوه‌كانی موشه‌ك و ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژكراوه‌كان له‌نێو داروپهردووهكاندا ده‌دۆزرێنه‌وه و پێویستیان به لابردن هه‌یه.
وتیشی: "هه‌ندێك ئاسته‌نگ هه‌ن به‌ڵام خۆشه‌ویستیمان بۆ شاره‌كه‌مان پاڵمان پێوه‌ده‌نێت هه‌موو وزه‌مان بخه‌ینه‌گه‌ڕ." هه‌روه‌ها وتی خۆبه‌خشه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌رییه‌كانی تێرۆریزم بسڕنه‌وه و جێگایه‌ك بخوڵقێنن كه هیوا و ئاشتی و ئازادی بتوانێت تێیدا گه‌شه‌بكات.
كادی وتی دانیشتوانی به‌عشیقه پشتگیریی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان كردووه به به‌خشینی پاره بۆ كڕینی بۆیه و پاككردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له‌كان و به‌شداریكردن له كاره‌كاندا.
وتیشی كار له شه‌قامه‌كانی ره‌بیع، عه‌سكه‌ری، خهفیر و جامیعدا كراوه، له‌پاڵ گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌لایین و عه‌تشانه و ره‌ئس عهیندا.
خۆڕاگری و هه‌ره‌وه‌زی
خۆبه‌خش نه‌وره‌س مالهڵا شه‌مسانی به دیارونای وت: "هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان خاسیه‌تی خۆڕاگری و پێكه‌وه‌كاركردنی له‌خۆگرتووه."
وتی: "خۆبه‌خشه‌كان مێیینه و نێرینه‌ن و ته‌مه‌نیان له‌نێوان 14 بۆ 30 ساڵاندایه" و پێكهاتوون له خوێندكار، مامۆستا، كارمه‌ند و چالاكوانان كه هه‌موو "شانازیدهكهن به‌و هه‌وڵانه‌وه كه ده‌یده‌ن بۆ گێڕانه‌وه‌ی سیمای جوانی شاره‌كه‌یان و نوسینه‌وه‌ی مێژوویه‌كی نوێ بۆی".
شه‌مسانی وتی ئه‌مه هه‌ڵمه‌تێكی سه‌ربه‌خۆیه و هیچ پشتگیریی مادی وه‌رناگرێت جگه له به‌خشینی بچووك و هاوكاری كه له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه پێی پێیده‌به‌خشرێت.
وتیشی ئامانجه‌كه‌ی هاندانی ئاوارهبووهكانه تا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ به‌عشیقه، كه نزیكه‌ی 100,000 كه‌س له ئایینزا و گروپی ئێتنیی جیاواز به ماڵی خۆیان ده‌زانی.
خۆبه‌خشێكی تری هه‌ڵمه‌ته‌كه، سه‌میم عه‌بدوڵا، وتی به‌ڵام ره‌وتی گه‌ڕانه‌وه خاوه و تائێستا ته‌نها 40 خێزانێك گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له شاره‌كه.
عه‌بدوڵا به دیارونای وت: "چه‌ندین ته‌ن پاشماوه و خۆڵوخاشاكمان لابردووه و تۆڕه‌كانی ئاوه‌ڕۆمان به‌رداوه، جگه له رازاندنه‌وه و بۆیه‌كردنه‌وه."
رواندنی دره‌خت و بۆیه‌كردنه‌وه‌ی ماڵان
عه‌بدوڵا وتی: "هه‌روه‌ها دارودره‌خت له مه‌یدانه گشتیه‌كاندا ده‌نێژین. 2,500 شه‌تڵی سنه‌وبه‌ر و دارودره‌ختی رازاندنهوهمان پێگه‌یشتووه له كۆلێژی كشتوكاڵه‌وه له پارێزگای دهۆك و تائێستا نزیكه‌ی 400 له‌وانه‌مان ناشتووه."
وتیشی: "هیوادارین له پلانه‌كانی ئایینده‌ماندا ژماره‌ی دارزهیتونهكان زیادبكه‌ین كه شاره‌كه‌مان خۆی به‌وه به‌ناوبانگه."
هه‌روه‌ها وتی خۆبه‌خشانی هه‌ڵمه‌ته‌كه پلانی ئه‌وه‌شیان هه‌یه بهشداریبكهن له نۆژه‌نكردنه‌وه و چاككردنه‌وه‌ی خانووه زیانپێگه‌یشتووه‌كان و بیناكردنه‌وه‌ی 12 قوتابخانه‌كه‌ی شاره‌كه‌دا.
وتی سه‌رباری نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه گشتیه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو، "پێده‌چێت خێرایی گه‌ڕانه‌وه زیادبكات له‌گه‌ڵ ته‌واوبوونی ساڵی خوێندن و ده‌ستپێكردنی پشووی هاوینه‌دا".
وتیشی: "زۆر له ئاواره‌كان ته‌نها كاتێك ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه كه قوتابخانه‌ی منداڵه‌كانیان كۆتایی دێت" له‌و ناوچانه‌ی ئاواره‌كانی لێن. "تا ئه‌و ساته‌ش دێت، كاتمان هه‌یه به‌رده‌وامی به كاره‌كه‌مان بده‌ین."