هه‌واڵه‌كانی عێراق

کوردەکانی عێراق شارۆچکەی بەعشیقە ئازاد دەکەن لە نزیك موسڵ

هێزە کوردیەکانی عێراق شارۆچکەی بەعشیقەی رۆژهەڵاتی موسڵیان گرت لە دەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند سێشەممە (8 تشرینی دووەم).

گرتنی بەعشیقە دەبێتە یەکێك لە هەنگاوەکانی کۆتایی بۆ گرتنی رێگاکانی رۆژهەڵاتی موسڵ، دوای سێ هەفتە لە هێرشیك لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە بۆ گرتنەوەی دووەم گەورەترین شاری وڵاتەکە.

هێزە سەربازیەکانی عێراق هەروەها شارۆچکەی حەمام عەلیلیان گرتەوە لە باشوری موسڵ دوشەممە. .

سکرتێری گشتی وەزارەتی هەرێمی کوردی کە بەرپرسیاری جەنگاوەرەکانە، جەبار یاوەر، بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە بەعشیقە لە ژێر "کۆنتڕۆڵی تەواودایە."

یاوەر وتی: "هێزەکانمان سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی مینەکان و پاککردنەوەی شارەکەن."

هێزەکانی پێشمەرگە رایانگەیاند کە هێشتا هەندێك خۆکوژ و قەناس بەدەست لە ناوچەکەدا ماون، و نزیکەی لە 5%ی شارۆچکەکە لەژێر کۆنتڕۆڵی داعشدا ماوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500