تێرۆریزم

بۆ پارە و شوێن، داعش دێرەزووری سوریا دادەدۆشێت

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

image

خێزانێکی ئاوارەکراو لەلایەن 'دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام' لە دێرەزور بەدوای سەلامەتیدا وێڵن لە ناوچەکانی دەرەوەی ژێردەستی گروپەکە. [خاوەنی وێنە: محەمەد عەبدوڵا]

بەهۆی توشبوون بە کەمی دەستڕاگەیشتن بە پارە و شوێنی نیشتەجێبوونەوە، ماوەیەکە ئەندامانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) دەستیان گرتووە بەسەر ماڵی خەڵکی دا لە دێرەزوور و چەند باجێکیان سەپاندووە، سەرەڕای سزادانی دانیشتوانی ناوچەکە، چالاکوانان بە دیارونایان وت.

وتیان پشکنەرانی گروپەکە دەستیانهەڵگرتووە لە پشکنینی ماڵە چۆڵەکان بۆ نیشتەجێکردنی ئەو چەکدارانەی داعش کە لە عێراق هەڵدێن بە خێزانەکانیانەوە، دەست بەسەر ئەو ماڵانەدا دەگرن کە موڵکی ئەو خەڵکانەن لەدەست چەوساندنەوەی گروپەکە هەڵاتوون.

چالاکوان و شایەتحاڵان وتیان لە هەمانکاتدا، داعش چاودێریی سەر دانیشتوانی توندکردۆتەوە، پاسەوانانی حسبە ("پۆلیسی ئاینیی") باج دەسەپێنن سەرەڕای لێدان و زیندانییکردن.

جەمیل عەبد چالاکوان لەگەڵ کەمپینی دێرەزوور لەژێر ئاگردا کە چاودێریی ستەمکردن لەگەڵ دانیشتوانی شارەکە دەکات ئەو بەدەستی داعش ، وتی: "ناوچەی دێرەزوور کە لەژێردەستی داعشدایە لەژێر ئابڵۆقەیەکی راستەقینەدایە."

بە دیارونای وت: "داعش دەست بەسەر زۆر ماڵدا دەگرێت و دەیانکات بە بنکەی ئەندامانی، یاخود بەکاریاندەهێنێت بۆ نیشتەجێکردنی ئەو ئەندامانەی کە لە عێراق هەڵاتوون لەگەڵ خێزانەکانیاندا."

پاسەوانانی داعش کون و کەلەبەری شارەکە دەتەنن

عەبد وتی پاسەوانانی حسبەی گروپەکە بە هەڕەمەکیی پیاو و ژن دەستبەسەردەکەن و باجی تا 300,000 پاوەندی سوری (1,400$) بەهۆکاری پێشێلکاری دروستکراوی جیاواز دەسەپێنن.

وتی ژنان بەشێوەیەکی بەربڵاو تۆمەتباردەکرێن بە پێشێلکردنی یاسای توندی پۆشاکی گروپەکە، یان بە جێهێشتنی ماڵەکانیان بەبێ مەحرەم (چاودێری نێرینە)، لەهەر دۆخێکیاندا بێت ژنەکە، لەگەڵ مێردەکەی یان باوکی، سزادەدرێن.

سزای پیاوان بەسەر چەندین تۆمەتدا دابەشدەبن، بەشێوەیەکی بەرچاو کفرکردن، پێشێلکردنی یاسای پۆشاك (کابۆی جینز بەتایبەت بەئامانجگیراوە)، گوێگرتن لە مۆسیقا یان ریش تاشینی تەواو یاخود سەرچاککردنی "نادروست".

عەبد وتیشی لەئێستادا رێ لە جوتیاران دەگیرێت بچنە سەر کێڵگەکانیان، کە بە هۆیەوە نرخی سەوزە، میوە، پاقلەوات، گەنم و ئارد بەرزبۆتەوە.

وتی جیا لەوەش، داعش گومرگی 6%ی بەسەر ئەو کاروانانەدا سەپاندووە کە دێنە ناوچەکە، "کە بە کاش وەردەگیرێت یاخود لەڕێگەی دەستگرتن بەسەر بەشێکی کاروانەکە".

موعتەز ئەکیدی، کەسێکی خەڵکی دەوروبەری دێرەزوور وتی: "پاسەوانەکانی داعش کون و کەلەبەری گەڕەك و دەوروبەری دێرەزووریان تەنیوە بۆ [دۆزینەوەی] ئەو ماڵانەی لەلایەن خاوەنەکانیانەوە جێهێڵراون، کە دەستبەجێ دەستی بەسەردا دەگرن."

بە دیارونای وت ئەو ماڵانە دەدەنە دەست ئەو ئەندامانەی داعش کە لە عێراق هەڵدێن.

وتی: "ژمارەی ئەو ماڵانەی لە چەند ناوچەیەکی دێرەزووردا دەستی بەسەردا گیراوە، بەتایبەت لە کەنارەکانی خۆرئاوا و خۆرهەڵاتی، گەیشتۆتە 500."

عەکیدی وتی بۆ رێگرتن لە دەستەبەسەرداگیرانی ماڵەکەی خۆی لە دەوروبەری دێرەزوور، لە شارەکە گەڕایەوە و لە ئێستادا رۆژانە بۆ ئیشەکەی لە دوورەوە هاتوچۆ دەکات.

ناوچە خێڵەکییەکان لەژێر هەڕەشەدایە

رۆژنامەوانی سووری محەمەد عەبدوڵا کە لە ئێستادا لە قاهیرە نیشتەجێیە وتی خەڵکی دێرەزوور و چالاکوانانی دەڵێن داعش بەزۆر دەسەڵاتی خۆی بەسەر شارەکەدا دەسەپێنێت، بەردەوام هەڵکوتانە سەر و دەستبەسەرکردنی هەڕەمەکی ئەنجامدەدات.

بە دیارونای وت ئەم کارانە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا چڕدەبنەوە لەگەڵ ناوچە خێڵەکییەکان، بەتایبەت ئەوانەی خێڵی شەیتات.

وتی ئەمە لە ترسی راپەڕین لەدژی داعشەوە سەرچاوەی گرتووە لە ناوچەکانی خێڵی شەیتات، چونکە شەیتات شەڕێکی سەختی دژی گروپەکە ئەنجامدا، کە [گروپەکە] بە سەدانی لە کەسانی خێڵەکە لەسێدارەدا.

وتی: "ئەو دۆخە نەخوازراوەی ژیان تەنیا لەلایەن ئەو هاوڵاتیانەوە ئەزمون ناکرێت کە لەژێر فەرمانڕەوایی داعشدان، بەڵکو ئەو هاوڵاتیانەش کە لەو بەشانەی شارەکەدا دەژین کە لەژێردەستی داعشدا نیە و لەلایەن رژێمەوە کۆنترۆڵکراوە."

عەبدوڵا وتی لەهەمانکاتدا، سەرچاوەی داهاتی داعش لە ناوچەکەدا "بەردەوام کەمدەبێتەوە لە ئەنجامی ئەو هێرشە ئاسمانییانەی ئەمدواییانە کە ئەو ناوچانەیان بەئامانج گرت کە بیری نەوتیان تێدابوو، بەتایبەت وێستگەی گازی خاشام و کۆنۆکۆ."

وتی: "ئەمە ناوچەیەکی سەرەکیی بوو بۆ فرۆشتنی نەوتی خاو بە بازرگانان، کە دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان و بازرگانانی بازاڕی رەش." وتیشی کە نەمانی ئەم سەرچاوەیەی داهات "روونیدەکاتەوە بۆچی گروپەکە باجی سەپاندووە بەسەر ئەو پێشێلکارییانەوە کە بەسەر هاوڵاتیاندا دەسەپێنرێن، لەگەڵ باج لەسەر ئەو شمەکانەی دەهێنرێنە ناوچەکە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500