هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

دێرەزوور یادی رەشەکوژی داعش دەکاتەوە له‌ شەیتات

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

سەدان ئەندامی خێڵی شەیتات پەیوەندییانکرد بە ریزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بۆ شەڕکردن دژی داعش. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە ئەلعەرەبیە تیڤی بڵاویکردۆتەوە]

سەدان ئەندامی خێڵی شەیتات پەیوەندییانکرد بە ریزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە بۆ شەڕکردن دژی داعش. [وێنەکە لە ڤیدیۆیەکەوە وەرگیراوە کە ئەلعەرەبیە تیڤی بڵاویکردۆتەوە]

خێڵەکانی دێرەزوور یەکشەممە (9 ئاب) یادی شەشەمین ساڵی كۆمه‌ڵکوژی 2014ی زیاد لە 700 ئەندامی خێڵی شەیتاتیان کردەوە، کە لەلایەن رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی "داعش"ەوە ئەنجامدرا.

چالاکوانێكی بواری میدیا و ئەندامی خێڵی شەیتات، سامیع عەقیدی بە دیارونای وت بۆ یادکردنەوەی ئەوانەی کوژران، خێڵەکانی دێرەزوور و حەسەکە و رەققە پرسەیه‌كیان راگەیاند.

وتی سەردانی گۆڕی ئەو کەسانەش کرا کە لە رەشەکوژیەکەدا کوژران.

رەشەکوژیەکەی 9 ئابی 2014، لەبەرئەوە روویدا کە خێڵەکە دژی فەرمانڕەوایی راگەیەنراوی داعش بوون بەسەر پارێزگاری دێرەزووردا له‌ سوریا.

داعش لاوانی خێڵی شەیتاتی دەستگیرکرد دوایئەوەی راپەڕینێکیان ئەنجامدا دژی لە 2014 و دواتر زیاد لە 700 ئەندامی ئەو خێڵەیان کوشت. [خاوەنی وێنە: بەلەدی نیوز]

داعش لاوانی خێڵی شەیتاتی دەستگیرکرد دوایئەوەی راپەڕینێکیان ئەنجامدا دژی لە 2014 و دواتر زیاد لە 700 ئەندامی ئەو خێڵەیان کوشت. [خاوەنی وێنە: بەلەدی نیوز]

عەقیدی وتی ئەندامانی داعش هێرشێکی سێ رۆژەیان دەستپێکرد و هەرکەسێکیان ده‌كوشت کە لەسەروو تەمەنی 14 ساڵیەوە بوو.

قوربانیەکان لە چەند گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نێژران لە چەندین شارۆچکە کە خێڵی شەیتاتیان لێبوو، بەتایبەتی لە کەشکیە و غەرانیج و ئەبو حەمام.

هاوکات، داعش زۆربەی خێزانەکانیشی لە ناوچەکە دەرکرد، كه‌ نزیکەی 100,000 کەس ده‌بوون و ناردنی بۆ بیابان وەك سزایەك بۆ راپەڕینیان له‌دژی گروپه‌كه‌. هەندێكیان دواتر رێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە ماڵەکانیان.

لە بۆنەی یادکردنەوەکەدا، سەرکردەکانی شەیتات و عوقەیدات و خێڵەکانی سەربەوان تەرکیزیان لەسەر ئەو رۆڵە گرنگە بوو کە هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بینییان لە کۆتاییهێنان بە فەرمانڕەوایی گروپەکەدا.

ئاماژەیان بەوە کرد كه‌ زیاد لە 3,000 لاوی شەیتات لەوکاتەوە پەیوەندییان بە هەسەدەوە کردووە.

هەروەها پاشماوەکانی داعشیان تۆمەتبارکرد بەوەی لەپشت شەپۆلی تیرۆرکارییەکانی ئەمدواییەوەن کە ژمارەیەك سەرکردە و ریشسپی خێڵەکییان لە دێرەزوور کردۆتە ئامانج.

وتیان ئەم شێوازە لە دووبه‌ره‌كی و تۆڵەکردنەوە مەبەستی چاندنی ناکۆکییه‌ لە ناوچەکە و رژێمی سوریاشیان تۆمەتبارکرد بەوەی رۆڵێکی تێکدەری هەیە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500