هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

داعش نغرۆبووە لە شەڕی ناوخۆی چەکدارە عێراقی و ئۆزبەکیەکانیدا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

لەم وێنەیەدا ئەندامانی ئۆزبەکی داعش دەبینرێن کە لە ململانێی دەسەڵاتەوە تێوەگلاون لەگەڵ چەکدارانی عێراقیدا. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

لەم وێنەیەدا ئەندامانی ئۆزبەکی داعش دەبینرێن کە لە ململانێی دەسەڵاتەوە تێوەگلاون لەگەڵ چەکدارانی عێراقیدا. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

شەڕی ناوخۆ، زیاتر لەنێوان ئەندامە عێراقی و ئۆزبەکیەکاندا، ریزەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ی شێواندووە لە دوایین بنکەی گروپەکەدا لە خۆرهەڵاتی سوریا، پسپۆڕان بە دیارونایان وت.

چالاکوانێكی دێرەزوور، جەمیل عەبد، وتی ململانێی دەسەڵات لەنێو ئەو دوو کەمپەدا بۆتە هۆی بەهێزبوونی کەشی دوژمنایەتی و بێمتمانەیی لەنێو گروپەکەدا، کە چەکدارانی ماندووبوون لە چەندین ساڵ شەڕ.

پێشتر داعش بە دووبەرەکی ناوخۆیی داڕزابووعەبد بە دیارونای وت، بەڵام ئه‌م دابه‌شبوونه‌ تەشەنەی سەندووە و زیاتر ئاشكرابووە بۆ خەڵك، لەکاتێکدا گروپەکە لەژێر فشاری زۆردایە لە دوایین پێگه‌ی خۆی.

وتی: "پێکهاتەی عێراقیەکان لەنێو داعشدا بەتوندی خۆیان دەسەپێنن وەك سەرکردەی سروشتیی گروپەکە و پارێزەری ئەو پره‌نسیپانه‌ی گروپەکەی لەسەر دامەزراوە،" لەکاتێکدا چارەنوسی چەکدارە بیانییەکان روون نیە.

چەکدارانی بیانی داعش شەڕدەکەن لە لادێکانی خۆرهەڵاتی دێرەزوور، دوایین بنکەی گروپەکە لە سوریا. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

چەکدارانی بیانی داعش شەڕدەکەن لە لادێکانی خۆرهەڵاتی دێرەزوور، دوایین بنکەی گروپەکە لە سوریا. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

لەم وێنەیەدا چەکدارانی داعش دەبینرێن لەکاتی شەڕە بەردەوامەکانی پارێزگای دێرەزووری سوریادا، کە سنووری به‌ عێراقەوه‌یه‌. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

لەم وێنەیەدا چەکدارانی داعش دەبینرێن لەکاتی شەڕە بەردەوامەکانی پارێزگای دێرەزووری سوریادا، کە سنووری به‌ عێراقەوه‌یه‌. [خاوەنی وێنە: جەمیل عەبد]

عەبد وتی: "مشتومڕی ئاشکرا روویداوە لەنێو دوو کەمپەکەدا کە هەمووان بینیوویانە لە دێرەزوور پێش دوایین هێرشی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی."

وتیشی دۆخەکە بەجۆرێك خراپبووە کە هەر لایەنێك کەمپی نیشتەجێبوونی خۆی جیاکردۆتەوە.

هه‌روه‌ها وتی وادەردەکەوێت ئەو گەمارۆ تەواوەتییەی بەسەریاندا سەپێنراوە زیاتر ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات و "دەکرێت ببێتە هۆی پێکدادانی حەتمی".

ململانێی ناوخۆیی له‌سه‌ر دەسەڵات

عەبد وتی لەکاتێکدا گروپەکە خاکی زیاتری ژێردەستی لەدەستدەدات، "هەر لایەنە و هەوڵی سەپاندنی خۆی بەسەر ئەوی دیدا دەدات و دەبێتە تاکە بڕیاردەر".

چەکدارانی ئۆزبەکیدوای دەرکەوتنی داعش لە سوریا پەیوەندییان پێوەکرد، عه‌بد وتی و ئاماژەی بەوەش کرد کە "بزووتنەوەی ئیسلامی ئۆزبەك" دواتر بەڵێنی شەڕکردنی دا شانبەشانی گروپەکە لە سوریا و شوێنی دیکە.

وتی ئۆزبەکیەکان پێگەیەکی تایبەتیان هەیە لە ریزەکانی داعشدا، چونکە توانیویانە گروپەکە به‌رفراوانتر بكه‌ن له‌ده‌ره‌وه‌ی سنووری سوریا به‌ره‌و هه‌ندێك بەشی ئەفغانستان و هاوسێکانی وەك تورکمانستان و ئۆزبەکستان.

وتی ئەمە گرنگە بۆ داعش، چونکە "پێویستی بە جێگیرکردنی شوێنپێیە [لەم ناوچانە] بۆ دڵنیابوون لە مانەوەی و فراوانبوونی له‌دوای لەدەستدانی کۆنترۆڵ بەسەر سوریا و عێراقدا".

وتیشی لەلایەکی دیکەوە ئەندامە عێراقیەکان، بڕبڕەی پشتی پێشتری داعش، نوێنەرایەتی نەوەی کۆنی چەکداران دەکەن کە گروپەکەیان فراوانکرد بۆ نێو سوریا و عێراق.

ئاماژەی بەوەش کرد كه‌ ئەندامە عێراقیەکان دەتوانن پەیوەندیبكه‌ن بە پاشماوەی پێکهاتەی داعشەوە و "لەبەر ئەم هۆیە، بەمدواییانە رۆڵێکی گەورەیان هەبووە، بەتایبەتی لەوەکاتەوەی دوایین پاشماوەی گروپەکە لە سوریا لە عێراقەوە نزیکە".

رەگوڕیشه‌ی کێشەکانی ئێستا

بەگوێرەی پسپۆڕی سەربازی، وائیل عەبدولموتەلیب، تۆمەتی خیانەت و شەڕی ناوخۆ لەوکاتەوە دەرکەوت کە داعش شەڕی کۆبانێی دەکرد لە 2014، کاتێك گروپەکە زیاد لە 1,000 چەکداری لەدەستدا.

بە دیارونای وت: "چەکدارە بیانی و عەرەبەکان لەلایەك و چەکدارە عێراقیەکان لەلایەکی دیکەوە و هێشتاش سورییەکان وەك لایەنی سێیەم یەکدییان تۆمەتباردەکرد بە جێهێشتنی بەرەی شەڕ و هەڵاتن."

وتی ئەمە بووە هۆی لەدەستدانی شارەکە و مەرگی چەندین چەکدار.

عەبدولموتەلیب وتی: "لەم ساڵانه‌ی رابردوودا، ژمارەیەکی زۆر لە شەڕی ناوخۆ بینراوە [لەنێو داعشدا]، لەنێویاندا ئەوەی روویدا لەنێوان ئەندامانی چیچانی و ئۆزبەکیدا لە 2015."

وتی دوای چەند شەڕێکی ناوخۆ لەنێو لایەنە جیاوازەکانی گروپەکەوه‌، ئەندامە عێراقیەکان دووبارە باڵاده‌ستییان به‌ده‌ستهێنایه‌وه‌ دوای شەڕی شاری رەققەی سوریا.

وتیشی: "عێراقیەکان توانییان دووبارە بگه‌ڕێنه‌وه‌ ئاسته‌ باڵاكان دوای شەڕی رەققە و فەرمانداریی هێڵی پێشەوەی بەرگرییان دووبارە وەرگرتەوە، دوای ئەوەی پەراوێزخرابوون لەلایەن ئەندامانی عەرەب و بیانییەوە."

پڕوپاگەندە دووبەرەکیه‌كان دەشارێتەوە

بەڕێوبەری بەشی نوێی میدیا لە ناوه‌ندی توێژینەوەی مەیدانی ئیبن وەلید لە میسر، مازن زەکی وتی پڕوپاگەندەی ئەمدواییەی داعش "زۆربەی تەکریزی لەسەر پاراستنی بەرەیەکی یەکگرتوو بوو له‌گه‌ڵ خۆلادان لە شەڕ".

بە دیارونای وت زۆربەی پەیامەکانی سەر بە داعش کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و سەر ئینتەرنێت بڵاودەکرێنەوە شێوازێکی لەوشێوەیەیان وەرگرتووە و وتیشی ئەوە بەئاشکرا سەلمێنەری ئەوەیە كه‌ گروپەکە رووبەڕووی دووبەرەکی ناوخۆیی بۆتەوە.

وتی پەیامەکانی ئەمدواییە تەرکیزیان لەسەر ئەو سزای مەرگانە بووە کە داعش بەسەر چەند ئەندامێکیدا سەپاندووە کە هەوڵی هەڵاتنیان لە شەڕ داوە لە دێرەزوور و ئەوانەش کە دژی دوایین فەتوا و بڕیارەکان بوون.

زەکی وتی: "ئامێری راگه‌یاندنی داعش نەك تەنیا بەیاننامەی فەرمی سەرکۆنەکردنی شەڕی ناوخۆی بڵاوکردۆتەوە، بەڵکو ئەوانەش کە شەرعیەتی سەرکردایەتی ئەبوبەکر بەغدادی دەسەلمێنن."

وتی ئەمەش دەکرێت ئاماژە بێت بەوەی چەندین لایەن هه‌ن له‌ گروپه‌كه‌دا به‌ ئایدۆلۆژیای دژ به‌یه‌كه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

3 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئه‌ی خودایه‌ با نه‌هامه‌تیه‌كانیان له‌نێو خۆیاندا بمێنێته‌وه‌ و دابه‌شیان بكه‌ و وا بكه‌ رقوكینه‌یان به‌ره‌وڕووی قوڕگی سه‌ركرده‌كانیان بكه‌نه‌وه‌!

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

داعش ئایینی نیه‌. سوپاس بۆ ئه‌م زانیارییه‌ به‌نرخه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌

داعش هەر ئەروخێ لەسەر دەستی پێشمەرکی پارتی بەتایبەتی پێشمەرگەی روژ

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌