بەرپرسێكی ئەمریکی چوارشەممە (6 تشرینی دووەم) وتی سەرۆکی نوێی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) "کەس نایناسێت" و ناوبانگی زۆر کەمە بەڵام ئەمریکا هیواخوازە بەم نزیکانە بکوژرێت.
گروپەکە هەفتەی رابردوو ئەبو ئیبراهیم هاشمی قوڕەیشی رایگەیاند وهك سەرۆکی نوێی دوای ئەوەی هێزێكی تایبەتی ئەمریکا ئەبو بەکر بەغدادیان کوشت، سەرۆکی بزووتنەوه زۆر تووندوتیژەکە.
بەرپرسێكی باڵای ئەمریکا، کە بە مەرجی ناونەهێنانی لێدوانی دا، وتی چاودێریکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داعش دەریخستووە كه تەنانەت شوێنکەوتووەکانی زانیارییان نییە دەربارەی هاشمی.
بەرپرسەکە بە پەیامنێرانی وت: "ئەوە بۆته بابەتێكی گەورە لەوەی پێیدەوترێت دنیای تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی داعش. ئەم پیاوە وا دەردەکەوێت کەس نەیناسێت."
وتی: "سەرسام نیین بەو زانیارییە کەمەی لەسەری هەمانە. ئەگەر لە سوریایە یان عێراق، بڕواناکەین بە هیچ شێوەیەك زۆری مابێت لەم دنیایەدا."
بەرپرسەکە رەتیکردەوە زانیاری زیاتر بدات، لەسەر ئەوەش کە ئەگەر وەك بەغدادی هاشمی پێشتر لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە دەستگیر کرابێت.
بەغدادی، کە لە 2014ەوە سەرۆکی داعش بوو، زۆر داواکراوترین کەسی دنیا بوو بەهۆی هێرشە تۆقێنەرەکانییهوه لە هەرێمەکە و دەرەوە.
داعش پشتڕاستیکردەوە کە عێراقییە تەمەن 48 ساڵەکە لە هەڵمەتێكدا کوژرا لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا.
ژنەکەی بهغدادی نهێنییەکانی داعش ئاشکرادەکات
لەهەمانکاتدا، تورکیا چوارشەممە ئاشکرایکرد كه پارساڵ "ژنی یەکەمی" بەغدادییان دەستگیرکردووە.
بەرپرسێکی توركی پێنجشەممە وتی ژنەکەی بەغدادی خۆی بە ناوی رانیە مەحمود ناساندووە، بەڵام لەڕاستیدا ناوی ئەسما فەوزی محەمەد کوبەیسییە.
ژنەکە لە 2 حوزەیرانی 2018 دەستگیرکرا لە پارێزگای هاتای تورکیا، لە نزیك سنووری سوریا لەگەڵ 10 کەسی دیکە، لهنێویاندا چێکی بەغدادی کە خۆی وەك لەیلا جابر ناساندبوو.
بەرپرسەکە وتی پەیوەندیی خێزانییهكان پشتڕاستكراونهتهوه بە بەکارهێنانی نمونەی دی ئێن ئەی کە دەسەڵاتدارانی عێراق دابینیان کردووە.
وتیشی ژنەکەی بەغدادی "زانیاری زۆری" ئاشکراکردووە لەسەر "کاری ناوخۆیی" گروپە توندڕەوەکە دوای دەستگیرکردنی پارساڵ.
بەرپرسەکە وتی: "ناسنامەی راستی (ژنەکەی) بەخێرایی دۆزرایەوە. لەوکاتەدا، خۆی زانیاری زۆری دا لەسەر بەغدادی و کاری ناوخۆیی داعش."
"توانیمان زۆر شت پشتڕاستبکەینەوە کە پێشتر دەمانزانی. زانیاریی نوێشمان دەسکەوت کە بوونە هۆی زنجیرەیەك دەستگیرکردنی دیکە."
سێشەممە هێزەکانی سوریا لە باکوری سوریا خوشکێکی بهغدادییان دەستگیرکرد لە هەڵمەتێکدا لە نزیك شاری عهزاز. هاوسەرەکەی و بوکەکەی و پێنج منداڵیشیان لەگەڵ بوو.