Di badge ckb
Di banner ckb

ئەرشیف بۆ

ئەمنیەتی توند لە بەغدا دەگیرێتەبەر دوای هێرشێكی کوشندە

هێزەکانی عێراق لە شەقامەکانی پایتەختدا جێگیرکران دوای هێرشێکی کوشندەی خۆکوژی کە زیاد لە 31 کەسی کوشت.


منداڵانی رەققە بۆ یەکەمجار لەدوای دەرکردنی داعشەوە به‌شداریی تاقیکردنەوەکان ده‌كه‌ن

مامۆستایەکی شارەکە وتی تاقیکردنەوەکان بەردی بناغەن، بەڵام مامۆستایان زیاتر تەرکیزیان لەسەر تەندروستی عەقڵی و ورەی خوێندکارەکانیانە.


بەرپرسان دەڵێن شوێن نەماوە بۆ توندڕەوی لە فەلوجە

دانیشتوانی ئەم شارەی ئەنبار پشتگیریی بەهێزی خۆیان نیشانداوە بۆ هێزە ئەمنیەکان و ئایدۆلۆژیای توندڕەویان رەتکردۆتەوە کە لەلایەن داعشەوە سەپێنرابوو.


بنیاتنانەوە به‌خێرایی هەنگاودەنێت لە شارەکانی ئەنبار

هەوڵەکان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ژێرخان و چاککردنەوەی خزمەتگوزاریەکان و بنیاتنانەوەی ماڵەکان پێشکەوتنی خێرای بەخۆیەوە بینیوە لە فەلوجە و رەمادی.


زەنگی کڵێساكان ئاماژه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ن لە تل سقوف

دانیشتوانە مەسیحیەکەی ئه‌م شارۆچکەیه‌ی پارێزگای نەینەوا بۆ یەکەمجار جه‌ژنی کریسمسیان لە گەورەترین کڵێسای شارۆچکەکەدا كرد دوای دەرکردنی داعش.


ئامێری پڕوپاگه‌نده‌ی داعش: سێبه‌ری پێشووی خۆی

ئه‌و گروپه‌ی رۆژگارێك بە پروپاگەندەکەی ناسرابوو، ئێستا تا بێت چالاكیی لەسەر ئینتەرنێت کەمده‌بێته‌وه‌، جێگا چۆڵده‌كات بۆ ئه‌و هه‌وادارانه‌ی كه‌ ناتوانێت کۆنتڕۆڵیان بکات و بەناوی ئەوەوە قسەده‌كه‌ن.


داعش په‌لده‌كێشێت بۆ دەشتی ئیدلیب و سنووری حەما

چالاکوانان بە دیارونایان وت له‌كاتێكدا رژێمی سوریا هێرشدەکاتەسەر هاوپەیمانێتی رکابەر، تەحریر شام، داعش چۆتە ئەو ناوچانەی پێشتر بەدەستیەوە بوون.


پۆلیسی نەینەوا بەدوای پاشماوەکانی داعشدا دەگەڕێت لە نەینەوا

بەرپرسێك بە دیارونای وت پۆلیسی پارێزگاکە پلانێك جێبەجێدەکات بۆ لەناوبردنی چەکدارانی گروپەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپا و دانیشتوانەکەدا.


حکومەتی خۆجێیی ئەنبار خەرجیی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ کۆدەکاتەوە

نەبوونی پارە بەربەستێکی گەورەیە لە بەردەم هەوڵەکاندا بۆ بنیاتنانەوە لە پارێزگاکەدا بەڵام حکومەت لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا کاردەکات بۆ سەرکەوتن بەسەر ئەو بەربەستەدا.


هێزەکانی عێراق لە روتبە شوێنپێی پاشماوەکانی داعش هەڵدەگرن

هێزە هاوبەشەکان هەڵمەتێکی نوێیان لە بیابانی خۆرئاوای ئەنبار دەستپێکردووە بۆ بنەبڕکردنی پاشماوەی چەکدارانی داعش و شوێنی خۆشاردنەوەیان.


خوێندنگەکانی ئیدلیب داخراون بۆ پاراستنی خوێندکاران

لەبەر مەترسی تۆپباران و بەهۆی کەمی مامۆستا و خۆبەخشانەوە، زۆربەی خوێندنگەکانی ئیدلیب ناتوانن بەشێوه‌یه‌كی پڕمانا به‌ڕێوه‌بچن.


عێراقیەکان هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی پاشماوەی قوربانیانی داعش ده‌ده‌ن

بەرپرسانی عێراق دەڵێن بەسەدان عێراقی ونبوو کە هێشتا چارەنوسیان نادیارە رەنگە لەلایەن داعشەوە كوژرابن و لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا نێژرابن.


گەشتی ئاسمانی عێراق لە زیادبووندایە دوای شکستی داعش

بەرپرسێکی عێراقی بە دیارونای وت لانیکەم 700 گەشتی ئاسمانی رۆژانە بە ئاسمانی عێراقدا ئەنجامدەدرێت، بەپێچەوانەی نزیکەی دە دوازده‌ گەشته‌وه‌ رۆژانە لە 2014.


ژمارەی کوژراوان دوای تەقینەوەی بنکەیه‌كی توندڕەوان لە ئیدلیب زیاددەکات

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکەی یەکشەممە کە گروپی ئەنجاد قەوقازی توندڕەوی کردبووە ئامانج بەردەوامبوو لە بەرزبوونەوە، مەدەنیش لەنێو کوژراوه‌كاندا هەبوون.


دانیشتوانی راوە شارەکە لە پاشماوەکانی داعش پاکدەکەنەوە

ئەم شارەی خۆرئاوای ئەنبار هەڵمەتێكی فراوانی دەستپێکردووە بۆ سڕینەوەی دیوارەکانی شارەکە و شەقام و بینا گشتییەکان لە هەموو ئاماژەیەکی داعش.


عێراق لێکۆڵینەوە ده‌كات لە فرۆشتنی منداڵانی هەتیو به‌ داعش

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتی دیارونادا، وتەبێژی وەزارەتی کار، عەمار مونعیم، وتی لێکۆڵینەوە لە تشرینی دووەمی 2017 دەستیپێکرد ده‌رباره‌ی ئەو تۆمه‌تانه‌ی گوایا منداڵان فرۆشراون بە داعش.


دانیشتوانی ئیدلیب خۆپیشاندان دەکەن دژی تەحریر شام

رەتکردنەوەی جەماوەریی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە لە فراوانبووندایە، بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە زانکۆی حوڕەی حەلەب و چەندین گوند.


روسیا بەربەست دەخاتە بەردەم رێککەوتنی 'هێورکردنەوە'ی ئەمریکا

فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا لە چەندین بۆنەی ئەمدواییەدا رێککەوتنێكی 'هێورکردنەوە'یان لەگەڵ ئەمریکا پێشێلكرد کە داڕێژراوە بۆ پاراستنی هەردوو سوپاکە.


هێزەکانی عێراق 30 گوندی حەویجە دەپشکنن بۆ پاشماوەکانی داعش

هەڵمەتێکی سەربازی مه‌به‌ستێتی ئه‌م شارۆچکەیه‌ی پارێزگایه‌ی کەرکوك پاکبکاتەوە لە پاشماوەکانی داعش و دەستبگرێت بەسەر چەکەکانیاندا.


تەحریر شام رووبەڕووی شکست دەبێتەوە لە غوتەی رۆژهەڵات

چالاکوانان دەڵێن هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە چۆتە شەڕێکی سەختەوە لە شارۆچکەکانی نزیك دیمەشق و لەو شوێنانەش كه‌ رای گشتی گۆڕاوە به‌رامبه‌ریان.


عێراق خاڵی سنووریی ترێبیل دەکاتەوە بۆ گەشتیاران

دوای ئه‌مینكردنی ناوچەکە، هاتوچۆ دەستیپێکردۆتەوە لەسەر ئەو رێگایەی ناسرابوو بە "رێگای مەرگ" بەهۆی داعش و چالاکی نایاساییەوە.


سوپای عێراق بەدوای تونێلەکانی داعشدا دەگەڕێت لە ئەنبار

سوپا ژمارەیەك تونێلی لەناوبردووە کە داعش وەك ماڵی ئه‌مین و شوێنی هەڵگرتنی چەك بەکاریدەهێنان، بەڵام ئەوانەی دیکە بە شاراوەیی ماونەتەوە.


مەترسی قەیران هەیە له‌كاتێكدا هەزاران خێزان لە ئیدلیب هەڵدێن

مەدەنیەکان لە دەشتەکانی ئیدلیب و حەما هەڵدێن له‌كاتێكدا رژێم و هاوپەیمانەکانی بۆردومانی شارۆچکە و گوندەکان دەکەن.


عێراق بۆریە نەوته‌كان لە پاشماوەکانی داعش دەپارێزێت

پرۆژەیەکی نوێی حکومەت نوێترین تەکنەلۆژیا بەکاردەهێنێت بۆ دۆزینەوەی هه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه‌سه‌رێكی بۆریە نه‌وته‌كانی وڵاتەکە و رێگرتن لە تێكدان و دزین.


تەحریر شام رێگریده‌كات لە فرۆشیارانی سه‌ر شەقامەکانی ئیدلیب

چالاکوان و فرۆشیاران بە دیارونایان وت هۆکاری پشت ئه‌م هەنگاوە رەتکردنەوەی دەستگێڕەکانە بە پێدانی ئەو باجه‌ی ئەو هاوپەیمانێتیە توندڕەوە سەپاندوێتی.


هێزەکانی عێراق ده‌چنه‌ حەویجە دوای هێرشەکانی داعش

هێزەکانی عێراق لەم شارەی پارێزگای کەرکوك جێگیرکران دوای زنجیرەیەك هێرشی داعش تا بەدوای پاشماوەی چەکداره‌كاندا بگەڕێن.


عێراق ئاهەنگی هێزە چەکدارەکان و سەرکەوتن بەسەر داعشدا دەگێڕێت

لە 97 ساڵەی یادی دامەزراندنیدا، سوپای عێراق ئاهەنگی سەرکەوتنی ئەمدواییانەی بەسەر داعش و گەڕاندنەوەی فراوانی ئاسایش دەگێڕێت.


هێزەکانی عێراق ده‌خرێنه‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن لە دزەکردنی داعش

ئه‌و هێزانه‌ی عێراق كه‌ لەسەر سنوری سوریا جێگیرکراون رێگرییان کرد لە گروپێك لە خۆکوژەکانی داعش لەوەی دزەبکەنە ناو ئەنبارەوە.


خوێندکارانی ئیدلیب خۆپیشاندان دەکەن دژی تەحریر شام

خوێندکارانی زانکۆی حوڕە لە حەلەب له‌كۆتاییهێناندان به‌ خۆپیشاندانێکی 10 رۆژە بۆ رەتکردنەوەی هه‌ژمونی هاوپەیمانێتیە توندڕەوەکە.


عێراق پێداچوونه‌وه‌ ده‌كات بۆ فەرمانبەرانی ناوچە رزگارکراوەکان

ئەو فەرمانبەرانەی موچەی حکومەت وەردەگرن داوایان لێکراوە بە پشكنینێكی ئەمنیدا تێپه‌ڕن بۆ دڵنیابوون لەوەی پارەکان بە خراپ بەکارناهێنرێن یان بۆ شوێنی دیکە رەوانە ناکرێن.


دواهه‌مین هه‌واڵ