لەبارەی ئێمەوە

دەربارەی ئێمه‌

(دیارونا) وێبسایتێکە بە سپۆنسەری USCENTCOM بۆ تیشک خستنەسەر ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ سەقامگیریی زیاتر لە ناوچەکەدا لە ڕێگای هاوکاریی دوولایەنە و فرەلایەنەوە. هەروەها دیارونا تەرکیزدەکاتەسەر ئەو پێشهاتانەی رێگری دەکەن هەم لە چالاکی تێرۆریستی و هەم پشتگیری تێرۆریزم لە ناوچەکەدا. ئەم وێبسایتە روماڵی ئەو هەواڵانە دەکات کە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە دێن و دەربارەی ناوچەکەن، لەپاڵ لێکدانەوە و چاوپێکەوتن و بیروڕادا لە لایەن ئەو پەیامنێرانەوە کە بەپارە بۆ دیارونا کاردەکەن. ئامانجی ئەم وێبسایتە دەستەبەرکردنی دەروازەیەکە بۆ جەماوەر تا لە ڕێگەیەوە زانیارییەکی زۆر دەربارەی ئایندەی ئارامی و ئاساییشی ناوچەکە بەدەستبێنن.

خاوه‌ندارێتی

هه‌ر زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌م وێبسایته‌، ئه‌گه‌ر خاوه‌ندارێتیه‌كه‌ی (كۆپیڕایت) ده‌سنیشان نه‌كرابێت، موڵكی گشتییه‌ و ده‌توانرێت كۆپی بكرێت و بڵاوبكرێته‌وه‌ بێ داواكردنی مۆڵه‌ت. جێی پێزانینە ئەگەر ئاماژە بە سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌ بنەڕەتییەکە بدەن. ئه‌گه‌ر وێنه‌ یان گرافیك یان هه‌ر شتێكی تر له‌سه‌ر سایته‌كه‌ خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی ده‌سنیشان كرابوو، ئه‌وا ده‌بێت مۆڵه‌ت له‌ خاوه‌نه‌ بنەڕەتییەکەی وه‌ربگیرێت بۆ كۆپیكردنی.

هه‌ڵنه‌گرتنی بەرپرسیارێتی

هه‌موو هه‌وڵێك دراوه‌ تا زانیارییه‌كان له‌سه‌ر (دیارونا) به‌ وردی و بێهه‌ڵه‌ بڵاوبكرێته‌وه‌. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا، به‌هۆی زۆریی ژماره‌ی بابه‌ته‌كانه‌وه‌ كه‌ له‌زۆربه‌ی حاڵه‌تدا له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌خرێنه‌ سه‌ر سایته‌كه‌، ناتوانین گه‌ره‌نتی ته‌واوی بێهه‌ڵه‌یی زانیارییه‌كان بكه‌ین. هه‌رچی په‌یوه‌ندیی به‌ دۆكیومێنت و زانیارییه‌كانی سه‌ر ئه‌م وێبسایته‌وه‌ هه‌یه‌، نه‌ حكومه‌تی ئه‌مریكی و نه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكی و نه‌ كارمه‌نده‌كانیان و نه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ گرێبه‌ست كاریان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن، هیچ گه‌ره‌نتیه‌ك ناده‌ن، نه‌ به‌ ئاشكرا و نه‌ به‌ نائاشكرایی، وه‌ك گه‌ره‌نتی بازرگانی یان گونجاو له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی، هێنده‌ی په‌یوه‌ندیی به‌و بابه‌تانه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ر وێبسایتی (دیارونا)ن. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكی و هه‌ر كیانێكی یاسایی تر كه‌ له‌ ئاماده‌كاری و داڕشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری و بابه‌ته‌كانی (دیارونا)دا به‌شداربوون، نابەرپرسیارێتی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن له‌ به‌كارهێنانی نه‌گونجاو، نه‌شیاو یان ساخته‌كاری له‌ به‌كارهێنانی ئه‌و زانیارییانه‌ی خراونه‌ته‌ به‌رده‌ست سه‌ردانكه‌رانی سایته‌كه‌. وێڕای ئه‌مانه‌ش، ناكرێت نه‌ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكی و نه‌ ئه‌وانه‌ش كه‌ به‌ گرێبه‌ست كاری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن به‌رپرسیار بكرێن به‌رامبه‌ر هه‌ر ده‌ره‌نجام و ئاكامێكی دارایی یان ده‌ره‌نجامی تری ئه‌و به‌كارهێنانه‌ نه‌گونجاو، نه‌شیاو یان ساخته‌كارییانه‌ له‌ به‌كارهێنانی بابه‌ته‌كانی سه‌ر ئه‌م وێبسایته‌. راوێژكردن به‌ زانیارییه‌كانی (دیارونا) یان به‌كارهێنانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی به‌مانای په‌سه‌ندكردنی ئه‌م هه‌ڵنه‌گرتنی بەرپرسیارێتیه‌ی سه‌ره‌وه‌ دێت.

هه‌ڵنه‌گرتنی بەرپرسیارێتی ده‌رباره‌ی لینكه‌كان

ئه‌و لینكانه‌ی له‌سه‌ر سایتی (دیارونا)ن بۆ ئه‌و وێبسایتانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی ئه‌مریكین و به‌كارهێنانی ناوی بازرگانی و كارگه‌ و كۆمپانیاكان له‌سه‌ر ئه‌م وێبسایته‌، بۆ ئاسووده‌یی به‌كارهێنه‌رانه‌. به‌كارهێنانی ئه‌مانه‌ له‌سه‌ر ئه‌م سایته‌ به‌مانای ستایش و به‌فه‌رمی ناسینی ئه‌و وێبسایت و به‌رهه‌م و خزمه‌تگوزارییانه‌ی بواری تایبه‌ت نایه‌ت له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكیه‌وه‌. وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكی هیچ كۆنترۆڵێكی له‌ لایه‌نی نوسین و ده‌قه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه‌ نیه‌ كه‌ ده‌شێت له‌سه‌ر ئه‌م وێبسایته‌ بیبینیت. ئه‌و لینكانه‌ی به‌كارهاتوون له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی ئه‌م وێبسایته‌ ده‌گونجێن. پێشوازی له‌ هه‌ر لینكێكیش بۆ دیارونا ده‌كه‌ین.

راگه‌یاندنی خسوسیه‌ت و سه‌لامه‌تی

وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكی هه‌ندێك پرۆگرامی سۆفتوێر به‌كارده‌هێنێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئامار بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌وه‌ی كام زانیارییانه‌ زیاترین یان كه‌مترین ره‌غبه‌تیان له‌سه‌ره‌ و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستنیشانكردنی كارایی سیستمه‌كه‌ یان ئه‌و گیروگرفتانه‌ی تیایدان. ئه‌گه‌ر بڕیاربده‌یت زانیاری ده‌رباره‌ی خۆت به‌ ئیمه‌یڵ بنێریت بۆ (دیارونا)، ئه‌وا ئێمه‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ به‌كاریده‌هێنین كه‌ وه‌ڵامی ئیمه‌یڵه‌كه‌ت بده‌ینه‌وه‌. له‌به‌ر سه‌لامه‌تی و ئه‌منیه‌تی وێبسایته‌كه‌ و بۆئه‌وه‌ی دڵنیابین ئه‌م خزمه‌تگوزارییه‌ له‌به‌رده‌ست هه‌موو به‌كارهێنه‌راندایه‌، وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكی هه‌ندێك پرۆگرامی سۆفتوێر به‌كارده‌هێنێت بۆ ناسینه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی رێگاپێنه‌دراو بۆ خستنه‌سه‌ر یان گۆڕینی زانیاری له‌سه‌ر سایته‌كه‌ یان هه‌ر جۆرێكی تری زیانبه‌خشین. ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ڕێگای ئه‌م چاودێریكردنه‌وه‌ به‌ده‌ستدێن، ده‌شێت به‌كاربهێنرێن بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی یاسایی رێگاپێدراو. هه‌ر هه‌وڵێكی رێگاپێنه‌دراو بۆ خستنه‌سه‌ر یان گۆڕینی زانیاری له‌سه‌ر ئه‌م سایته‌ به‌ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه‌ و ده‌شێت سزای به‌دوادا بێت، به‌پێی یاسای ساڵی ١٩٨٦ بۆ ساخته‌كاری و خراپبه‌كارهێنانی كۆمپیوته‌ر و هه‌ندێك یاسای تری وه‌ك (Title 18 U.S.C. Sec. 1001 and 1030). جگه‌ له‌م مەبەستانەی له‌سه‌ره‌وه‌ باسكران، هیچ هه‌وڵێكی تر نادرێت بۆ ناسینه‌وه‌ی ناسنامه‌ یان هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م وێبسایته‌ به‌كارده‌هێنن.

كوكیه‌كان

ئه‌م وێبسایته‌ ده‌شێت (كوكی) به‌كاربهێنێت بۆ كارئاسانی و تێگه‌یشتن له‌ به‌كارهێنانی سایته‌كه‌ و په‌ره‌پێدانی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی یاخود بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نێكی شه‌خسی بدات به‌ ئه‌زمونی تۆ له‌سه‌ر سایته‌كه‌. (كوكی) فایلێكی ده‌قی (تێكست)ه‌ كه‌ ده‌شێت له‌ كۆمپیوته‌ری وێبسایتێكه‌وه‌ بنێردرێت بۆ ئه‌و وێبگه‌ڕ (براوزه‌ر)ه‌ی تۆ به‌كاریده‌هێنیت تاوه‌كو حه‌ز و خواسته‌ تایبه‌تیه‌كانت خه‌زن بكات. له‌زۆر حاڵه‌تدا (كوكیه‌كان) دیاریكه‌رێكی ناوازه‌ و نه‌ناسراویان تیادایه‌، به‌ڵام، خۆیان له‌خۆیاندا، ئیمه‌یڵه‌كه‌ت یان هه‌ر زانیاریه‌كی شه‌خسی ناسراوه‌ی تۆ ئاشكرا ناكه‌ن، مه‌گه‌ر خۆت بڕیاربده‌یت ئه‌و زانیارییانه‌ به‌جیا دابینبکەیت.

ئه‌گه‌ر ئه‌و رێگایانه‌ی بۆ پاراستنی خسوسیه‌ت هه‌ڵتبژاردوون رێگا بده‌ن، ئه‌وا ره‌نگه‌ ئه‌م سایته‌ (كوكی)یه‌ك بخاته‌ناو وێبگه‌ڕه‌كه‌ته‌وه‌ و بچێته‌ ناو (كوكی)یه‌كه‌وه‌. ئه‌گه‌ر بته‌وێت له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ له‌ به‌خشینی زانیارییه‌ ناشه‌خسیه‌كانت پاشگه‌زببیته‌وه‌، ئه‌وا ده‌توانیت شێوازه‌كانی پاراستنی خسوسیه‌تت له‌ڕێگای وێبگه‌ڕه‌كه‌ته‌وه‌ بگۆڕیت. ده‌توانیت وێبگه‌ڕه‌كه‌ت به‌شێوه‌یه‌ك رێكبخه‌یت كه‌ هه‌موو (كوكی)یه‌ك په‌سه‌ند بكات، رێگا له‌ هه‌ندێك (كوكی) تایبه‌تی بگرێت، داوای ره‌زامه‌ندیی خۆت بكات پێشئه‌وه‌ی (كوكی)یه‌ك له‌ وێبگه‌ڕه‌كه‌تدا دابنێت، یان رێگا له‌ هه‌موو (كوكیه‌كان) بگرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ی رێگاكانی گۆڕینی شێوازی پاراستنی خسوسیه‌ت له‌ وێبگه‌ڕێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه‌، ئێمه‌ وامان پێباشه‌ سه‌یری "هێڵپ\كۆمه‌ك" یان "توڵز\ئامرازه‌كان" له‌ لیستی كه‌ره‌سه‌كانی (توڵباڕ)ی وێبگه‌ڕه‌كه‌تدا بكه‌یت.

په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌

گه‌ر هه‌ر پرسیار یان تێبینیه‌كت ده‌رباره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ هه‌یه‌، تكایه‌ ئیمه‌یڵ بكه‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی زانیاریی وێبسایته‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌.