یەکێك لە باوترین تیرۆییەكانی پیلانگێڕان لە جیهانی ئیسلامیدا ئەوەیە كه "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) و گروپە توندڕەوەکانی هاوشێوەی لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە دروستکراون، بەتایبەتی ئەمریکا.
تیۆرییەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەو گروپانە بەکاردەهێنرێن بۆئەوەی وڵاتانی رۆژئاوا دەستوەردان بکەن لە وڵاتانی موسوڵماندا و ئەم بۆچوونەش پشتگیریەکی زۆری لێدەکرێت لەلایەن زۆربەی زۆری دانیشتوانی موسوڵمانەوە لە جیهانی ئیسلامیدا، تەنانەت لەلایەن سیاسیەکانیشەوە.
چەندین کەسایەتی ئەکادیمی و شارەزا و کەسایەتی ئایینی دەلێن ئەو تیۆرییانە درۆن و بڵاوکراونەتەوە بۆ شێواندنی راستییەکان لەسەر ئەرزی واقیع.
عەلامە ئەحسان سدیقی، کە زانایەکی ئایینییە لە کهراچی و سەرۆکی کۆمسیۆنێکی فرە ئایینییە بۆ ئاشتی و ئارامی، وتی: "لەڕێی بڵاوکردنەوەی ئەو تیۆرییانەوە، چەند هێزێك دەیانەوێت سەر لە خەڵك بشێوێنن."
سدیقی بە مەشاریقی وت مێژووی دەستپێکردنی داعش لە رۆژهەڵاتی ناوین پرسیاری ناوێت و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه "رەگوڕیشەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەبو موسعەب زەرقاوی".
زەرقاوی چەکدارێکی ئهردهنی بوو لە 2004 چووەناو قاعیدەوە و بەیعەتیدا بە ئوسامە بین لادن و دواتریش بووە یەکەم ئەمیری قاعیدە لە عێراق.
رەگوڕیشەکان لە عێراق
ئەبو بەکرد بەغدادی -- کە ئێستا سەرۆکی داعشە -- ساڵێك دواتر لە 2005 چووەناو قاعیدەوە، ئەمەش دوای ئەوەی لە بەندیخانەی کەمپی بوکا هاتە دەرەوە لە بەغدا، ئەو شارەی لێی گیرابوو بەهۆی ئەوەی سەردانی تیرۆریستێکی داواکراوی کردبوو.
هیشام هاشمی، کە دوو پەرتووکی لەسەر داعش نوسیوە بە ناوەکانی "جیهانی داعش" و "داعش لەناوەوە"، وتی بەغدادی 1971 لە دایكبووە لە گوندی جیلام لە سامەرا و دواتر چووەتە بەغدا بۆ تەواوکردنی خوێندن.
هاشمی وتی هەر لە سەرەتاکانی تەمەنیدا لەژێر کاریگەری ئایدۆلۆژیای سەلەفیدا بووە و دواتر بووە بە ئیمامی مزگەوتێك لە بەغدا و لەوێوە بۆچوونە توندڕەوەکانی خۆی بڵاوکردۆتەوە.
دوای ئەوە بووە بە سەرکردەیەکی ناسراو لەناو گروپی چەکداری جەیشی تائیفەی مەنسورە و دواتر بەغدادی بە قاعیدە ناسێنرا لە رێگای ئامۆزاکەیەوە، مەلا فەوزی بەدری، دواتریش بەیعەتیدا بە زەرقاوی، کە ئەوکاتە سەرۆکیان بوو.
زەرقاوی لە هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکادا کوژرا له حوزەیرانی 2006.
هاشـمی وتی: "لەو کاتەوەی زەرقاوی کوژرا، بەغدادی توانی سەربکەوێت بەسەر پلەکانی گروپەکەدا لە ماوەی سەرکردایەتی ئەبو عومەر بەغدادی (حەمید داود محەمەد خەلیل زاوی)دا."
دوای ئەوە بووە جێگری ئەبو حەمزە موهاجیر، کە خۆی میسریە و سەرۆکی قاعیدە بوو لە عێراق، "ئەمەش رێگەی بۆ خۆشکرد ببێتە سەرۆکی داعش".
هاشمی ئاماژەدەکات بەوەی مردنی موهاجیر، کە لەلایەن هێزەکانی عێراقەوە کوژرا لە 2010، "وایکرد بەغدادی ببێتە سەرۆك".
وتی بەغدادی دەستنیشانکرا بەوەی "سەرکردایەتی داعش بکات کە تازە لە دامەزراندندا بوو" بەڵام ئەو زیاتری ویست و خەونی بوو خەلافەتی ئیسلامی دروستبکاتەوە.
هاشـمی وتی: "لە 2011، بەغدادی سوودی لە پشێوییهكانی سوریا وەرگرت و هەندێك لە نزیکترین شوێنکەوتووانی نارد بۆئەوەی لەگەڵ ئەندامانی قاعیدە لە رۆژهەڵاتی سوریا گفتوگۆبکەن بۆئەوەی بۆچوونی خەلافەت قبوڵ بکەن و گروپە سەرەکیەکەی خۆیان وازلێبهێنن و بچنەناو داعشەوە، کە ئەوکاتە خەریكبوو لەوان بەهێزتردەبوو."
لە نیسانی 2013 توانیی بەتەواوی سەرکردایەتیهكان و گروپەکانی سوریا رابکێشێت کە لەڕووی ئایدۆلۆژییەوە سەر بە قاعیدە بوون و پێکەوە دامەزراندنی داعشیان راگەیاند.
درۆ بێشومارهكان
لێکۆڵەری سیاسی میسری عەبدول نەبی بەکار، كه ماموستایه لە زانکۆی ئەزهەر لە بەشی یاسا و شەریعە، بە مەشاریقی وت ناساندنی گروپە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە بەستراوەتەوە بە کۆمەڵێك درۆی بێشومارهوه.
وتی: "دوای وردبوونەوە لە بەڵگە مێژوویی و سیاسییەکان، بۆماندهردهكهوێت كه ئەو بانگهشانه بهئاشكرا ساختهن و چەند لایەنێکی نەناسراو بڵاویانکردوونەتەوە."
وتی خەڵکێکی زۆر باوەڕ بەو قسانە دەکەن، "چونکە لەلایەن زۆر لە سیاسییەکانەوە وتراونەتەوە و جەختیانلێکراوەتەوە".
بەکار وتی: "چۆن دەکرێت بۆنمونە داعش دروستکراوی ئەمریکا بێت لەکاتێکدا قاعیدە لە عێراقەوە دروستبووە، کە لەلایەن ئەبو موسعەب زەرقاوییەوە و پێشتریش لەلایەن خودی بین لادنەوە دامەزرێنرا."
سەرۆکی دەزگای لێکۆڵینەوەی پاك بۆ خوێندنی ئاشتی لە ئیسلامئاباد، محەمەد ئەمیر رەنا، وتی زۆر ڕوونوئاشكرایە داعش لەلایەن سەرکردەکانی پێشووی قاعیدەوە درووستکران، ئەوانەی لە عێراق و سوریا چالاكبوون.
شارەزا عێراقیەکە، هاشـمی وتی: "هیچ ئاماژەیەك نیە داعش بەرهەمی ئەمریکا بێت."
وتی: "رێکخراوەکە دەرکەوت و گەشەیدا بە هیمەتی هێرشکردنی و تاکتیکەکانی بە بەکارهێنانی تواناکانی خۆی. ناچێتە مێشکەوە ئەوان یان گروپە توندڕەوەکانی دیکە رێنوێنی لە سی ئای ئەی یان لایهنی ترهوه وەربگرن."
جومعە خان هەمدەرد، پارێزگاری پێشتری پارێزگای هێلماند لە ئەفگانستان، وتی: "داعش لەلایەن ئەمریکا دروستنەکراوە".
هەمدەرد پرسیاریكرد: "داعش گەورەترین دوژمنی ئەمریکایە و دژیانە چۆن کەسێك دەتوانێت بڵێت ئەوان دروستیانکردووە؟"
پەرلەمانتاری ئەفگانی لە پارێزگای نانگەرهار، ئەمیر خان یار، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه ئەمریکا لە شەڕدایە لهگهڵ داعش لە ئەفگانستان.
وتی: "لە نانگەرهار ئێمە شاهیدی ئهوهین كه رۆژانە شهڕدهكهن دژی چەکدارانی داعش و قوربانیدهدهن بە سەربازەکانیان بۆئەوەی ئارامی بۆ ئەفگانستان بێنن." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەمریکا "هەرگیز" پشتگیریی داعش ناکات.
تاکتیکی خڵهفاندن
مامۆستایهكی کۆمەڵناسی لە زانکۆی قاهیرە، بەسیمە حوسنی، وتی: "ئەو تیۆرییە دروستکراوە نوێ نیە." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "هیچ نیە جگە لە کۆمەڵێك درۆی زۆر باش دروستکراو".
خاتو بهسیمه بە مەشاریقی وت کاتێك ئەو درۆیە لەلایەن دەزگا و کەسانێکەوە بڵاودەکرێتەوە کە تەماشاکەریان هەیە، باوەڕیان پێدەکەن، "ئیتر وەك بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگر لێیدهڕوانن یان وەك ئەوهی پیلانێك بێت دژی خهڵك داڕێژرابێت".
وتی خەڵك زۆرجار ناگەڕێن بەدوای ئەو بابەتانەدا و زیاتر دوای وتەی کەسایتەییە ناسراوەکان دەکەون.
ئەمە دهشێت وا لە خەڵك بکات له كرۆكی کێشەکە خافڵببن كه ئامانجی سەرەکیی تیۆرهی پیلانگێڕانه، کە "فاکتەری خافڵكردن دێنێتهكایهوه بهومهبهستهی تادهكرێت کێشەکە درێژەبخایهنێت".
سەرۆکی زانایانی موسوڵمانی عێراق شێج خالید مەلا بە مەشاریقی وت كه "ناساندنی داعش بەوەی بەرهەمی ئەمریکایە" هەوڵێکە بۆ پەردەپۆشکردنی کێشەی تیرۆریزم و توندڕەوی لە جیهانی ئیسلامیدا.
ناوبراو پرسیاریكرد: "ئایا ئهمه لۆژیكییه ئەمریکا کۆنترۆڵی مێشكی 1.5 ملیارد موسوڵمان بکات و بڵێیت ئەوان بڕیار بۆ موسوڵمانان دەردەکەن؟"
وتی: " بۆچی ئێمە داننانێین بەوەدا کە داعش بەرهەمی بیکردنەوەی توندڕەوانەیە [کە بڵاودەکرێتەوە] لەلایەن پیاوانی ئایینی و دەسەڵاتدارهوه بۆ چەواشەکردنی هەستی موسوڵمانە گەنجەکان و کۆنترۆڵکردنی مێشکیان لەپێناو قازانجی خۆپەرستانە و دەسکەوتی سیاسیدا؟"
رۆڵی رژێمی ئێران
شارەزایان بە مەشاریق دەڵێن كه سوپای پاسدارانی ئێران زۆرجار زانیاری هەڵەی بڵاوکردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە شەڕەکانی خۆرهەڵاتی ناوین لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواوە گڕدەدرێن، بەتایبەتی ئەمریکا.
لێکۆڵەر لە ناوهندی شەرق بۆ لێكۆڵینهوهی هەرێمی و ستراتیژی، فەتحی سەید، کە شارەزای کاروباری ئێرانە، وتی میدیای ئێران بەردەوام ئەو تیۆرییە بڵاودەکاتەوە کە گوایە هێرشە تیرۆریستییەکان و پلانەکان لە ناوچەکە بەشێكن لەو پیلانانهی ئەمریکا دایاندهڕێژێت دژی خەڵكی ناوچەکە بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی.
سەید وتی تهشهنهكردنی ئەم تیۆریی پیلانگێڕانه لەلایەن گروپەکانی هەواداری ئێرانەوە لە ناوچەکە پشتیوانیدهكرێت، وەك حیزبوڵای لوبنانی.
وتی سوپای پاسداران لە پشت بڵاوکردنەوەی ئەو درۆیانەوەیە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه ئەمە لەکاتێکدایە ئەوان خۆیان بەردەوام پشتگیریی گروپە تیرۆریستیەکانیان کردووە، بە قاعیدەشەوە.
بەکار، کە مامۆستای یاسایە لە زانکۆی ئەزهەر، وتی: "مهبهستی پشتهوهی بڵاوکردنەوەی ئەم درۆیە ئەوەیە كه یهكهم سهرزنش لەسەر [سوپای پاسداران] لاببات و [دووەم] بیانوویهك بدات بهدهستهوه بۆ دەستوەردان لە ناوچەکەدا."
وتیشی ئێران زۆر کەڵکی لەم تیۆریی پیلانگێڕانه وەرگرتووە "بۆ کۆنترۆڵکردنی مەزهەبی شیعە لە ناوچە عەرەبیەکاندا لەژێر ناوی وەستانەوە دژی پرۆژەی ئەمریکا و پاراستنی [شیعەکان] لەو هەوڵانەی گوایە بۆ لەناوبردنیان دەدرێن."
ناوچهكه رووبهڕووی كۆمهڵێك بهرنامهی بهباشی پلانكراو و سیستهماتیك (رێكخراو)ی تێدایه بۆ چهقبهستنی فیكری و تێكدانی كولتووری وئابوری و كۆمهڵایهتی بهپێی خواستهكانی ههر قۆناغێك. وههابیزم، بههائیزم، بهعسیزم، رهستاخیز، قاعیده و رێكخراوی "دهوڵهتی ئیسلامی" (داعش)، كه تواناییهكی گهورهی رێكخراوهیی و میدیا و تهكنۆلۆژیا و شهڕی دهروونییان پیشانداوه، شتێك كه خهڵكی ناوچهكه نییانه، دروستكراوی كۆڵۆنیالیزمی رۆژئاوایین. هیج كهسێك شتێك نابهخشێت كه نهیبێت.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت
ئاشکراردنێکی كلاسیكیانهی راستی. ئەوە زۆر روونە کە گروپه جۆراوجۆره ئسلامییهكان لەمەیداندا تەنیا دەزانن چۆن بەرژەوەندیەکانی بەرگری رابگرن -- حیزبوڵا و ئێران و روسیا -- نەك هی ئیسرائیل و ئەمریکا. پڕوپاگەندەکانت جێگەی شەرمەزارین و ئێوه بەر نەفرەتی دۆزەخ دەکەون.
وهڵام بدهرهوه2 كۆمێنت