هێزه‌كانی رژێمی پاڵپشتیكراو له‌لایه‌ن روسیاوه چه‌ند شارۆچكه و گوندێكیان له باكوری خۆرئاوای سوریا كۆنترۆڵكرد پێنجشه‌ممه (29 ئاب)، له‌كاتێكدا چه‌ند هێرشێكی خوێناویی ئاسمانی ناوچه‌كه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وه‌كانی كرده ئامانج، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه حه‌وت مه‌ده‌نی له هێرشه ئاسمانییه‌كانی باشوری ناوچه‌كه‌دا كوژران، دوای رۆژێك له‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی رژێم كه بوونه هۆی كوشتنی 12 كه‌س، له نێویاندا شه‌ش منداڵ كه هه‌موو خه‌ڵكی یه‌ك شار بوون.
هه‌فته‌ی رابردوو، رژێم ده‌ستیگرت به‌سه‌ر شارۆچكه‌ی خان شه‌یخوندا كه ده‌كه‌وێته سه‌ر شاڕێیه‌ك كه به‌نێو ئیدلیبدا تێده‌په‌ڕێت و دیمه‌شق به حه‌له‌به‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
به‌گوێره‌ی رامی عه‌بدولڕه‌حمانی سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، له شه‌ودا چه‌كدارانی لایه‌نگری رژێم "توانییان له ناوچه گوندنشینه‌كانی ئیدلیب پێشڕهویبكهن".
وتی ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شارۆچكه‌كانی ته‌مانعه و خوهییندا، له‌گه‌ڵ گونده‌كانی نزیك له ناوچه‌كه، له خۆرهه‌ڵاتی خان شه‌یخون.
وتیشی: "هێزه‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن كۆنترۆڵی زیاتری ناوچه‌ی خان شه‌یخون بكه‌ن پێشئه‌وه‌ی له باكور به ئاڕاسته‌ی شارۆچكه‌ی مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان پێشڕهوهیبكهن."
مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان خاڵی داهاتووه به‌ره‌و باكور له‌سه‌ر شاڕێی دیمه‌شق-حه‌له‌ب.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم چوارشه‌ممه 12 مه‌ده‌نییان كوشت -- كه نیوه‌یان منداڵن -- له مه‌عه‌ره‌ت نو‌عمان.
چوار مه‌ده‌نیی تر، له‌نێویاندا منداڵێك، له به‌شه‌كانی تری ناوچه‌كه كوژران.
بۆردومانه توونده‌كانی سوپای سوریا و روسیا له كۆتاییه‌كانی نیسانه‌وه بوونه‌ته هۆی كوشتنی زیاتر له 950 مه‌ده‌نی له ئیدلیب.