سێ عێراقی كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربوون له دوو هێرشی ته‌قه‌مه‌نیی ده‌ستكردا كه له پڕۆژه‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی ئاودا چێنرابوون له شه‌رگات، باشوری تكریت، پۆلیسی عێراق له سه‌ڵاحه‌دین سێشه‌ممه (9 تهمموز) رایگه‌یاند.
عه‌قید ئه‌حمه‌د جبوری به دیارونای وت: "دوو ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكردیی چێنراو له هه‌مانكاتدا له پڕۆژه‌یه‌كی پاككردنه‌وه‌ی ئاودا ته‌قینه‌وه، كه به‌مدواییه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دروستكرابوو بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ناوچه‌كه."
ناوبراو وتی سێ مه‌ده‌نی كوژران و سێی دیكه‌ش برینداربوون و له‌نێو برینداره‌كاندا كارمه‌ندێك هه‌یه.
جبوری پاشماوه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ی له شه‌رگات تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه و وتی پۆلیس ده‌ستیكردووه به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی چڕ له رووداوه‌كه.