شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی نێوان هێزه لایه‌نگره‌كانی حكومه‌ت و گروپه تووندڕه‌وه‌كان كه كۆنترۆڵی باكوری خۆرئاوای سوریا ده‌كه‌ن بوونه هۆی كوشتنی لانیكه‌م 45 چه‌كدار سێشه‌ممه (18 حوزه‌یران)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه شه‌ڕه‌كه له قه‌راغی پارێزگای حه‌ما بڵێسه‌ی سه‌ند كاتێك هاوپه‌یمانی ته‌حریر شام له به‌ره‌به‌یاندا هێرشێكیان ئه‌نجامدا بۆ سه‌ر پێگه‌كانی رژێم.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه لانیكه‌م 31 چه‌كداری تووندڕه‌و و 14 چه‌كداری سه‌ر به هێزه لایه‌نگره‌كانی رژێم له شه‌ڕوپێكدادانه‌كاندا كوژران.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان به ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هێزه‌كانی رژێم به‌رپه‌چی هێرشه‌كه‌یان دایه‌وه."
ئاژانسی هه‌واڵیی زمانحاڵی ده‌وڵه‌تیش، سانا، رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه پووچهڵكرابووهوه.
شاره‌دێی باكوری حه‌ما ده‌كه‌وێته لێواری ناوچه‌یه‌كی ژێرده‌سه‌ڵاتی جیهادیستهكانهوه، كه زۆربه‌ی پارێزگای ئیدلیبیش ده‌گرێته‌وه.
عه‌بدولڕه‌حمان وتی به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ به‌راورد به پێشتر ئارام بوو له دوای شه‌ڕوپێكدادانه‌كانی شه‌ممه كه بوونه هۆی كوشتنی زیاتر له 35 چه‌كدار له تووندهڕهوان و هێزه‌كانی رژێم.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، هێرشه ئاسمانییه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر باكوری حه‌ما و ده‌وروبه‌ری ئیدلیبش بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر راوه‌ستابوون، پێشئه‌وه‌ی سێشه‌ممه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه دوای ئه‌م دوایین ته‌وژمه‌ی شهڕوپهكدادانهكان.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه بۆردومانه‌كه مهدهنییهكی له باشوری ئیلدیب كوشت.
دوایین شه‌ڕوپێكدادانه‌كان دوای هێرشێكی موشه‌كیی ته‌حریر شام و گروپه هاوپه‌یمانه‌كانی هات كه بووه هۆی كوشتنی زیاتر له 12 مه‌ده‌نی له گوندێكی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێمدا له پارێزگای حه‌له‌ب له دره‌نگانێكی یه‌كشه‌ممه‌دا.