دادگایه‌كی به‌غدا دووشه‌ممه (3 حوزه‌یران) سزای له‌سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر دوو هاوڵاتی دیكه‌ی فه‌ره‌نسیدا به تاوانی ئه‌ندامبوون له"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا، به‌مه‌ش ته‌واوی ئه‌و 11 ئه‌ندامه فه‌ره‌نسییه‌ی كه له سوریاوه گوێزرابوونه‌وه، دووچاری سزای له سێداره‌دان بوونه‌وه له عێراق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
بیلهل كابووی، 32، له‌گه‌ڵ موراد دهلهۆمی، 41، چوونه ریزی نۆ هاوڵاتی فه‌ره‌نسی و هاوڵاتییه‌كی تونسی كه هه‌فته‌ی رابردوو دوای دادگاییكردنیان سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. ئه‌و كه‌سانه 30 رۆژیان له‌به‌رده‌ستدایه بۆئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن.
له ده‌ستپێكی 2018ه‌وه، عێراق زیاتر له 500 ئه‌ندامی بیانیی داعشی سزاداوه.
دادگاكانی عێراق سزای زیندانیی هه‌تاهه‌تایی و سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ر چهنداندا سه‌پاندووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش تا ئێستا هچ ئه‌ندامێكی بیانیی داعش سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كراوه.
یاسای عێراق رێگه به سزای مه‌رگ ده‌دات، كه له رێگه‌ی له‌سێداره‌دانه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت، بۆ هه‌ركه‌سێك كه چووبێته نێو ریزه‌كانی "گروپێكی تیرۆریستی" -- ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ش ده‌گرێته‌وه كه چه‌كیان هه‌ڵنه‌گرتووه.
فه‌ره‌نسا پێشتر پێداگریی كردبوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی له عێراق و سوریا ده‌ستگیركراون ده‌بێت بچنه به‌رده‌م دادگا ناوخۆییه‌كان، له‌كاتێكدا دژایه‌تی خۆیشی بۆ سزای له‌سێداره‌دان راگه‌یاند.
وته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا، سیبێس ندیایی، یه‌كشه‌ممه وتی به‌رپرسان له "به‌رزترین ئاستدا" له‌و دۆسیه‌یه‌دا ده‌ستوه‌ردان ده‌كه‌ن.