داگایه‌كی به‌غدا سێشه‌ممه (28 ئایار) سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر دوو فه‌ره‌نسیی تردا سه‌پاند به تاوانی چوونه‌نێو ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، ئه‌مه‌ش ژماره‌ی ئه‌و ئه‌ندامه فه‌ره‌نسییانه‌ی داعش كه سزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه له عێراق ده‌كات به شه‌ش ئه‌ندام، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
براهیم نه‌جاره و كه‌ره‌م ئه‌ل حهرچاوی له‌نێو ئه‌و 12 هاوڵاتییه فهرهنسیانهدا بوون كه له كانوونی دووه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه راده‌ستی به‌رپرسانی عێراق كران.
دادگا بڕیاره‌كه‌ی دا سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه فه‌ره‌نسا چه‌ند جارێك دژایه‌تی خۆی بۆ سزاكه‌ی پایته‌خت ده‌ربڕیوه دوای چه‌ندین بڕیاری هاوشێوه له‌م هه‌فته‌یه‌دا له دژی ئه‌و هاوڵاتییه فه‌ره‌نسیانه‌ی راده‌ستی به‌غدا كراون.
له چه‌ند مانگی رابردوودا، عێراق هه‌زاران تووندڕه‌وی زیندانیكردووه، له نێویاندا تووندڕه‌وه‌ی بیانیش هه‌ن، كه له سوریای دراوسێ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه ده‌ستگیركران.
چوار هاوڵاتییه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی تر -- كێڤن گۆنۆت، لیۆنارد لۆپێز، سه‌لیم ماچۆ و موسته‌فا مهرزوغی -- له‌لایه‌ن دادگایه‌كی عێراقییه‌وه له چه‌ند رۆژی رابردوودا سزای له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی فه‌ره‌نسی بۆ شیكاریی تیرۆریزم، نه‌جاره، 33، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی چه‌كدارانی بیانیی داعشدا به‌شداربووه.
ناوبراو تۆمه‌تباره به یارمه‌تیدانی ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌ی چوونهتهنێو ریزه‌كانی داعشه‌وه له سوریا، براكانی رازیكردووه بۆئه‌وه‌ی هێرێشك له فه‌ره‌نسا ئه‌نجامبده‌ن، هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی هه‌بووه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌و هێرشبه‌ره خۆكوژرانهی شانۆی بهتاكلان له میانه‌ی هێرشه‌كه‌ی ساڵی 2015ی پاریس‌دا.
حهرچاوی، 32، له 2014 به‌لجیكای بۆ سوریا به‌جێهێشت.
ئه‌و حوكمدراوانه 30 رۆژیان هه‌یه بۆئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن.
ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا دادگایی ده‌كرێن.