هێرشه ئاسمانیه‌كانی روسیا 10 مه‌ده‌نییان كوشت، له‌نێویاندا پێنج منداڵ، له هێرشیاندا بۆ سه‌ر پارێزگای ئیدلیب، ته‌نها چه‌ند كاتژمێرێك پێشئه‌وه‌ی مۆسكۆ ئاگربه‌ستێك له‌و ناچه‌یه رابگه‌یه‌نێت، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (20 ئایار) رایگه‌یاند.
سوپای روسیا رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانیه‌كانی له نیوه‌شه‌ودا بۆ سه‌ر كه‌فر نه‌بل دوای ئه‌وه هات كه ناوچه‌كه‌ی وه‌ك شوێنی هاویشتنی موشه‌ك بۆ سه‌ر بنكه سه‌ره‌كییه فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ی حمه‌یمی له سوریا دیاریكرد.
ته‌حریر شام كۆنترۆڵی به‌شێكی زۆری ئیدلیب و ناوچه‌كانی حه‌له‌ب و حه‌ما و لازقیه ده‌كات.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا پێنج منداڵ و چوار ژن و پیاوێكیان له كه‌ف نه‌بل كوشت.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه‌كان ناوچه‌یه‌كی نزیكی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شارۆچكه‌كه‌یان كرده ئامانج و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تێدا راوه‌ستاند.
به‌گوێره‌ی روانه‌گه‌كه، یه‌كشه‌ممه‌ش شه‌ش مه‌ده‌نی له بۆردومانی هێزه‌كانی رژێمی سوریادا له به‌شه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌ی ئیدلیب مردن.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه شه‌ڕ له باكوری پارێزگای حه‌ما تووندتر بووه له نێوان هاوپه‌یمانانی رژێم و تووندڕه‌وه‌كاندا له به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه‌دا دوای دواخستنێكی كاتیی بۆردومانكردن له دوو سێ رۆژی رابردوودا.
راشیگه‌یاند كه فڕۆكه‌كانی روسیا باشوری پارێزگای ئیدلیبیان بۆردومانكرد، له‌كاتێكدا فڕۆكه‌كانی رژێم باكوری پارێزگای حه‌مایان به دۆشكه و موشكی ئاڕاسته‌كراو و چه‌ندین بۆمبی به‌رمیلی كرده‌ئامانج.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی روسیا دوای ئه‌وه هاتن كه مۆسكۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی رژێم "بڕیاری ئاگربه‌ستیان داوه له ناوچه ئارامه‌كه‌ی ئیدلیب".