وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چوارشه‌ممه (15 ئایار) داوای له هه‌موو ئه‌و كارمه‌ندانه كرد كه كاره‌كانیان په‌یوه‌ندی به حاڵه‌تی كتوپڕه‌وه نیه، باڵیۆزخانه‌كه‌ی له به‌غدا و كونسوڵخانه‌كه‌ی له هه‌ولێر بهجێبهێڵن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه بارگرژیه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانی دراوسێی عێراق له‌زیادبووندان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ساڵی رابردوو ئه‌مریكا كونسوڵخانه‌كه‌ی له شاری به‌سره‌ی باشوری عێراق له گه‌رمه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و شاره‌دا داخست و هێزه‌كانی هه‌واداری ئێرانی تۆمه‌تباركرد به "ئاگری ناڕاسته‌وخۆ" و هۆشداریشیدایه ركابه‌ره‌كه‌ی به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر زیانێكدا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ، هه‌فته‌ی رابردووسهردانێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوی بۆ به‌غدا ئهنجامداله هه‌وڵێكدا بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌كاتێكدا "زۆرترین گوشار"ی خۆی له دژی ئێران ده‌خاته‌گه‌ڕ.
ناوبراو وتی هۆكاری ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌وه‌بووه كه هێزه ئێرانییه‌كان "چالاكییه‌كانیان زیادكردووه" و وتیشی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌كان "زۆر دیاریكراو" بوون.
پۆمپیۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح و سه‌ره‌كوه‌زیران عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووه‌وه و قسه‌ی بۆ كردن ده‌رباره‌ی "گرنگی ئه‌وه‌ی عێراق دڵنیایی ئه‌وه بدات كه له توانایدایه به‌پێی پێویست ئه‌مریكییه‌كان له وڵاته‌كه‌دا بپارێزێت".