وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ هه‌ینی (13 كانونی یه‌كه‌م) هۆشداریی وه‌ڵامێكی 'یه‌كلاییكه‌ره‌وه'ی دا ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق زیانیان به‌ربكه‌وێت، ئه‌مه‌ش له‌دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی موشه‌كی بۆسه‌ر چه‌ند بنكه‌یه‌ك له وڵاته‌كه‌دا.
پۆمپیۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "ئێمه ده‌بێت... ئه‌م هه‌له بقۆزینه‌وه بۆئه‌وه‌ی بیری سه‌ركرده‌كانی ئێران بخه‌ینه‌وه كه هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، یان له‌لایه‌ن یه‌كه‌كانی سه‌ر به‌وانه‌وه جا له‌ژێر هه‌ر ناوێك‌دا بن، كه زیان به ئه‌مریكییه‌كان، یان هاوپه‌یمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بگه‌یه‌نێت به هێرشێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه وه‌ڵامده‌درێته‌وه."
وتی: "پێویسته ئێران رێز له سه‌روه‌ریی دراوسێكانی بگرێت و ده‌ستبه‌جێ یارمه‌تییه كوشنده‌كانی بۆ لایه‌نه‌كانی سێیه‌م له عێراق و ته‌واوی ناوچه‌كه رابگرێت."
ئه‌مریكا زیادبوونی نیگه‌رانییه‌كانی خۆی ده‌رباره‌ی چه‌ند هێرشێكی كتوپڕ بۆسه‌ر ئه‌و بنكه عێراقییانه راگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌كاریانده‌هێنن و بۆ زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه لۆمه‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی كرد له عێراق.
دوو هێرشی موشه‌كی له هه‌فته‌ی رابردوودا بنكه‌یه‌كیان له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كرده ئامانج، كه شوێنی حه‌وانه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایه، له‌گه‌ڵ هێرشێكی تر رۆژی دووشه‌ممه كه چه‌ند سه‌ربازێكی عێراقی تێدا برینداربوون.
پۆمپیۆ، كه چه‌ندین جار هۆشداری داوه‌ته تاران، به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانی خسته ئه‌ستۆی "بریكارانی ئێران".
عێراق هۆشداریده‌دات له 'چڕبوونه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان'
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی نوسینگه‌ی سه‌ره‌كوه‌زیرانی عێراق، دووشه‌ممه (16 كانونی یه‌كه‌م)، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا مارك ئێسپه‌ر "نیگه‌رانیه‌كانی" ده‌رباره‌ی هێرشه‌كان خسته‌ڕوو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ سه‌ره‌كوه‌زیرانی ده‌ست له كار كێشاوه، عادل عه‌بدولمه‌هدی.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه له وه‌ڵامدا عه‌بدولمه‌هدی "داوای له هه‌موولایه‌ك كرد هه‌ر هه‌وڵێك بده‌ن بۆ رێگریكردن له چڕبوونه‌وه‌ی بارگرژییه‌كان كه جێی مه‌ترسییه بۆ هه‌موو لایه‌ك".
وتی: "بڕیاری یه‌كلایه‌نه كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌مه‌ش كۆنترۆڵكردنی بارۆدخه‌كه سه‌ختتر ده‌كات و هه‌ڕه‌شه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌منیه‌ت و سه‌ره‌وه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی عێراق."
به‌گوێره‌ی به‌یاننه‌مه‌كه، عه‌بدولمه‌هدی به ئێسپه‌ری وت: "ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق لاوازبێت، ناكۆكی و پشێوییه‌كی زۆر دێته ئاراوه."
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی عێراقی، ئه‌مریكا به‌مدواییانه ئه‌منییه‌تی باڵیۆزخانه‌كه‌ی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا، كه به‌تووندی پارێزراوه، پته‌وتركرد و سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی "كاروانێكی 15 بارهه‌ڵگری چه‌ندین زرێپۆش و چه‌كیان بۆ ناوچه‌ی سه‌وز گواسته‌وه".
ئه‌مریكا هه‌وڵده‌دات رووبه‌ڕووی نفوزی تاران ببێته‌وه له ناوچه‌كه، به گرتنه‌به‌ری هه‌ندێك رێوشوێن، له‌نێویاندا سزادان به ئامانجی بلۆككردنی ته‌واوی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی وڵاته‌كه.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌مریكا سزای سێ سه‌ركرده‌ی میلیشیاكانی سه‌ر به ئێرانی دا له نێو ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا و تۆماتبه‌ریكردن به به‌شداریكردن له سه‌ركوتكردنی كوشنده‌ی خۆپیشاندانه‌كاندا كه سه‌رتاسه‌ری وڵاتیان گرتۆته‌وه.