هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) پێگەکانی خۆیان پتەوکرد لە دوایین ناوچەی ژێردەستی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا رۆژی هەینی (15 ئازار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
هەسەدە رایگەیاند كه "1,300 تیرۆریست و خێزانەکانیان" تەنیا رۆژی پێنجشەممە خۆیان رادەستکرد كاتێك چهكدارانی ههسهده پێشڕەوییان خاوكردهوه تا رێگەیان پێبدەن ناوچەکە بەجێبهێڵن.
هەسەدە رایگەیاند كه چەکدارەکانی پێگەکانی خۆیان پتەوترکرد دوای دژە هێرشی داعش و هێرشی خۆکوژیی شکستپێهێنراو.
وتەبێژی هەسەدە، جیاکار ئەحمەد وتی هێزەکە "سوپاکەی خۆی پتەوکرد و کۆکردەوە".
ئهحمهد لە گوندی هاوسێی سوسەوه وتی: "هێشتا ژن و منداڵ ماون کە دەیانەوێت خۆیان رادەستبکەن، بۆیە ناچارین ئۆپەراسیۆنەکان خاوبکەینەوە."
وتیشی: "مەترسی دووبارە خاوبوونەوەی ئۆپەراسیۆن هەیە تا رێبدرێت بە هاتنهدهرهوهی زیاتری توندڕەوان و خێزانەکانیان."
ئهحمهد نەیتوانی خەمڵاندنێك بدات دەربارەی ژمارەی ئەو کەسانەی لەنێو باغوزدا ماونهتهوه.
وتی: "ئەوانەی ماون زۆر بەتوندی بەو ئایدۆلۆژیا (توندڕەو)هوه پابهندن. خۆکوژی زۆری لێن بەڵام خێزان و منداڵەکانیشیان لەگەڵە."
بەگوێرەی هەسەدە، لەوکاتەوەی هێرشە چەند مانگەکەی هەسەدە لە 10 ئازار دەستیپێکردەوە، زیاد لە 3,000 ئەندامی گومانلێکراوی داعش خۆیان رادەستکردووە.