چه‌كدارێكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ده‌ستگیركرا كه به‌شداربووه له راكێشانی منداڵان بۆ خزمه‌تكردن له ریزه‌كانی گروپه‌كه‌دا له هیت، وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق سێشه‌ممه (5 ئازار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به‌گوێره‌ی زانیاریی پێشوه‌خته‌ی هه‌واڵگری، یه‌كه‌كانی هه‌واڵگریی سوپای عێراق چه‌كداره‌كه‌یان ده‌ستگیركرد به تاوانی راكێشانی منداڵان بۆناو داعش، كه به ئه‌بو سه‌راقه ناسراوه."
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه: "ده‌ستگیركردنه‌كه دوای هێرشێكی به‌رنامه بۆ داڕێژراوی له‌ناكاو ئه‌نجامدرا له هیتی [پارێزگای] ئه‌نبار."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه ئه‌بو سه‌راقه "چه‌ندین منداڵی راكێشاوه‌ته ناو ریزه‌كانی داعشه‌وه به فریودان و هاندانیان".