هێزه‌كانی سوریای دیموكرات دووشه‌ممه (25 شوبات) خۆیانئاماده‌كرد بۆ گه‌ڕێكی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌كان له دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشڕوه‌ییه‌كه‌یان هێواشكردۆته‌وه له‌كاتێكدا چاوه‌ڕێی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌ده‌نییه‌كان ده‌كه‌ن پێشئه‌وه‌ی دواهه‌مین هێرشی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن بۆ له‌ناوبردنی چه‌كدارانی داعش كه له ناوچه‌كه ده‌وره‌دراوه‌كه ماون.
ئه‌م هاوپه‌یمانێتییه عه‌ره‌ب-كورده نزیكه‌ی 5,000 پیاو و ژن و منداڵیان له ناوچه‌ی دێره‌زوور گواستۆته‌وه له چوارشه‌ممه و هه‌ینیدا، به‌ڵام هیچ كه‌سێكیان له كۆتایی هه‌فته نه‌گواستۆته‌وه.
وته‌بێژێك وتی چاوه‌ڕێده‌كرێت كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات كۆمه‌ڵێكی گه‌وره و دواهه‌مین له مه‌ده‌نییه‌كان بگوێزێته‌وه له به‌ناو ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی گروپه‌كه كه ته‌واو بچوكبۆته‌وه.
وته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، مسته‌فا بالی وتی: "چاوه‌ڕێده‌كه‌ین ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌ده‌نییه‌كان ئه‌مڕۆ بێنه‌ده‌ره‌وه و هیوادارین ئه‌مه دواهه‌مین كۆمه‌ڵه بێت. به‌گوێره‌ی ئه‌وه‌ی بیستومانه له‌و كه‌سانه‌ی هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه، نزیكه‌ی 5,000 كه‌س هێشتا له ناوه‌وه‌ن."
چه‌كدارانی داعش و مه‌ده‌نییه‌كان، كه زۆربه‌یان كه‌سوكاری داعشن، له كه‌متر له نیوكیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌دا گیریانخواردووه له گوندی باغۆز له نزیك سنوری عێراق.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كورده‌كان، عه‌بدول كه‌ریم عومه‌ر دووشه‌ممه وتی: "له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، هێزه‌كانمان رووخانی داعش راده‌گه‌یه‌نن. به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه نیه كه ئێمه تیرۆریزممان له‌ناوبردووه، كه ده‌بێت له ره‌گوڕیشه‌وه هه‌ڵبكه‌ندرێت."