مه‌ده‌نییه‌كان سێشه‌ممه (5 ئازار) له دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا ده‌چنه‌ده‌ره‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌و لێشاوه زۆره‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه له دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش دۆخێكی فریاگوزاریی مرۆیی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت سه‌دان كه‌س بگه‌نه ئه‌و كه‌مپانه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌ڕێوه‌یانده‌به‌ن بۆ ئه‌وانه‌ی به ته‌نها له سێشه‌ممه‌دا ئاواره‌بوون.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات و هاوپه‌یمانه‌كانیان له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م كۆتایی هه‌فه‌ته‌یه به‌ره‌و دواهه‌مین ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له گوندی باغوز به‌ڕێكه‌وتن و چه‌ندین هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانكردنیان بۆ سه‌ر چه‌كداره گه‌مارۆدراوه‌كان ئه‌نجامدا.
به‌ڵام هێزه‌كانی سوریای دیموكرات یه‌كشه‌ممه هێرشه‌كه‌یان هێواشكرده‌وه، به‌خاتری ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی كه هێشتا له‌ناو مۆڵگه‌كه‌دا گیریانخواردووه.
وته‌بێژێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی هه‌زاران مه‌ده‌نی له گونده‌كه گوێزراونته‌وه له‌وكاته‌وه‌ی هێزه‌كه پێشڕه‌وه‌یه‌كانی هێواشكردۆته‌وه.
موسته‌فا بالی شه‌وی دووشه‌ممه وتی: "ئێمه توانیمان نزیكه‌ی 3,000 كه‌س" له مۆڵگه‌كه "بگوێزینه‌وه".
ناوبراو وتی: "ژماره‌یه‌كی زۆری جیهادییه‌كانی داعش خۆیاندا به‌ده‌ست هێزه‌كانمانه‌وه له هه‌مان گروپدا."
سه‌دان كه‌س كۆبووبوونه‌وه له خاڵێكی پشكنین له نزیك گوندی باغوز بۆ پشكنین دوای هه‌ڵهاتن له دووشه‌ممه و به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌دا.
له‌نێویاندا بێوه‌ژنی تووندڕه‌وه‌ی فه‌ره‌نسی ژان-میشێل كله‌ین هه‌بوو، كه به ئاژانسی فرانس پرێسی وت مێرده‌كه‌ی مانگی رابردوو به هاوه‌ن كوژراوه، دوای فابیانی برای.
فابیان كله‌ین، 41، له تۆمارێكی ده‌نگیی داعشدا به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كانی تشرینی دووه‌می 2015ی پاریس راگه‌یاند، كه تێیدا داعش 129 كه‌سی كوشت له چه‌ندین هێرشی هه‌ماهه‌نگدا.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كان 'مه‌تر به مه‌تر' پێشڕه‌ویده‌كه‌ن
ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، فه‌رهاد خۆجه به دیارونای وت ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان به هێواشی پێشڕه‌ویده‌كه‌ن "بۆ پاراستنی گیانی ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی هێشتا وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌كارده‌هێنرێن".
ناوبراو وتی ژماره‌یه‌كی زۆر مینیش، كه له‌لایه‌ن گروپه‌كه‌وه چێنراون، پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هێواشده‌كه‌نه‌وه.
وتی: "داعش زۆر پشت به نیشانگر و چه‌كداره خۆكوژه‌كانی ده‌به‌ستێت." وتیشی ژماره‌یه‌ك نیشانگر كوژراون له شه‌ڕه‌كانی ئه‌م دواییه‌دا و 10 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراوی داعش‌یش ته‌قێنراونه‌ته‌وه.
خۆجه وتی: "ده‌یان چه‌كداری داعش كوژراون یان برینداركراون. ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان ئێستا ته‌ركیزده‌كه‌نه سه‌ر به‌ئامانجكردنی جبه‌خانه و سه‌نگه‌ره‌كان، هه‌روه‌ها دیاریكردنی پێگه‌ی نوێ بۆ ئه‌و هێزانه‌ی پێشڕه‌ویده‌كه‌ن."
وتیشی: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به هێواشی یه‌ك مه‌تر به مه‌تر پێشڕه‌ویده‌كات و قایمكارییه پێویسته‌كانیش بونیادنراون بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ دواهه‌مین هێرش."
هه‌روه‌ها وتی: "ئه‌گه‌ر له‌به‌رخاتری مه‌ده‌نییه‌كان نه‌بوایه، شه‌ڕه‌كه ده‌مێكبوو كۆتاییپێهاتبوو، به‌ڵام سووربوونی فه‌رمانده‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له‌سه‌ر پارستنی ژیانی [مه‌ده‌نییه‌كان]، ئۆپه‌رسیۆنه‌كان هێواشده‌كه‌نه‌وه."
خۆجه وتی ژماره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی ناوچه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان به‌جێهێشتووه گه‌یشتۆته زیاتر له 50,000 كه‌س و"هه‌موویان له‌و كه‌مپانه جێگیرده‌كرێن كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دروستكراون".
وتیشی: "ئه‌وانه‌ی گومانیان لێده‌كرێت چه‌كداری داعش بن لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵده‌كرێت." ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له باغوز ماون زۆربه‌یان عێراقی و سورین له‌گه‌ڵ روسی، ئاسیایی و هه‌ندێك كه‌سی وڵاتانی ئه‌وروپیشیان له‌نێودایه.