له هێرشێكی كتوپڕدا "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) 21 چه‌كداری رژێمی كوشت له پارێزگای سوه‌یدای باشوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (11 ئه‌یلول) رایگه‌یاند.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه هێرشه‌كه دره‌نگانێكی دووشه‌ممه له ناوچه‌ی تولول سه‌فای گوندنشینی پارێزگاكه روویداوه، 100 كیلۆمه‌ترێك له باشوری خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شق.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هه‌شت تووندڕه‌ویش كوژران له شه‌ڕوپێكدادانی پاش رووداوه‌كه‌دا له ناوچه‌كه، كه دواهه‌مین بنكه‌ی تووندڕه‌وه‌كانه له سوه‌یدا.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه شه‌ڕوپێكدادانی سه‌خت له‌گه‌ڵ داعش له‌و ناوچه‌یه روویداوه. راشیگه‌یاند كه فڕۆكه سه‌ربازییه‌كان و تۆپخانه‌كانی حكومه‌ت "حه‌شارگه و بنكه‌كانی" ژێرده‌سه‌ڵاتی گروپه‌كه‌ی "كردۆته ئامانج."
هێزه‌كانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ داعشدا له سوه‌یدا له‌شه‌ڕدان له‌وكاته‌وه‌ی تووندڕوه‌كان چه‌ندین هێرشیان ئه‌نجامداله‌و پارێزگایه‌ی زۆرینه‌ی دووزن، له 25 ته‌مموز، كه بووه‌هۆی كوشتنی 250 كه‌س، به‌گوێره‌ی روانگه‌كه.
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه هێرشه‌كه له‌كاتێكدا ئه‌نجامدرا كه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشڕه‌وییانده‌كرد له‌دژی تووندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر سنووری عێراق.
ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه عه‌ره‌ب-كورده چه‌ندین مانگه له شارۆچكه‌ی هه‌جین نزیكده‌بێته‌وه له خۆرئاوای روباری فورات نزیك به سنووری عێراق، دووشه‌ممه‌ش هێرشێكی ده‌ستپێكرد بۆ دووباره كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی.
له كاتژمێره‌كانی سه‌رله‌به‌یانیی سێشه‌ممه‌دا، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات پێشڕه‌وه‌ییانكرد بۆ ناو شارۆچكه‌كه به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان وتی: "ئه‌وان كۆنترۆڵی به‌شی باكوری خۆرئاوای هه‌جینیان كردووه" دوای هه‌ڵهاتنی دانیشتوان.
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات وتی ئامانجی هێرشه‌كه‌ی هه‌جین به‌ده‌رنانی 3,000 تووندڕه‌وه، له نێویاندا ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌كداری بیانی، له شارۆچكه‌كه و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری.
فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی دێره زوور، كه به‌شێكه له هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، ئه‌حمه‌د ئه‌بو خه‌وله وتی: "زۆربه‌ی فه‌رمانده‌كانی هێڵی پێشه‌وه‌ی ئه‌م مۆڵگه‌یه عێراقین."
ناوبراو وتی دوای ئه‌وه‌ی رێڕه‌وی مرۆیی كرایه‌وه بۆئه‌وه‌ی دانیشتوان بتوانن له ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش هه‌ڵبێن، زۆربه‌ی ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی له ناوه‌وه ماونه‌ته‌وه "راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به گروپه‌كه‌وه -- دیل یان خێزانی چه‌كدارانی داعشن".