سوپای سوریا دووشه‌ممه (10 كانوونی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند ئه‌و ئه‌فسه‌رانه تهسریحدهكات كه پێنج ساڵ خزمه‌تی سه‌ربازیی به‌زۆریان ته‌واوكردووه و ئه‌مه دووه‌مین جووڵه‌ی له‌م جۆره‌یه له‌م مانگانه‌ی پێشوودا له‌كاتێكدا شه‌ڕ له ناوچه‌كه كهمبۆهتهوه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی سانای زمانحاڵی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه بڕیاره‌كه كۆتاییدههێنێت به خزمه‌تی دوورودرێژی سه‌ربازانی زۆره‌ملێ و یه‌ده‌گه‌كان به پله‌ی ئه‌فسه‌ر كه "پێنج ساڵ خزمه‌تی سه‌ربازیان ته‌واوكردووه" له 1 كانوونی دووه‌م 2019.
دواهه‌مین بڕیار دوای ئه‌وه هات كه سوپا له ئایاردا ئه‌و سه‌ربازانه‌ی نارده‌وه ماڵه‌وه كه له 2010 بهسهربازگیرابوون، ساڵێك پێش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه هه‌ڵبگیرسێت.
پێشئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه ده‌ستپێبكات، پیاوانی ته‌مه‌ن 18 ساڵ یان به‌ته‌مه‌نتر ده‌بوو له‌نێوان 18 مانگ بۆ دوو ساڵ له هێزه چه‌كداره‌كاندا خزمهتبكهن، دوای ئه‌وه وه‌ك به‌شێك له یه‌ده‌گه‌كان ده‌مانه‌وه.
به‌ڵام كاتێك شه‌ڕه‌كه ده‌ستیپێكرد، هه‌ركه‌سێك بهسهربازدهگیرا له خزمه‌تدا ده‌مایه‌وه.
ئه‌و سوپا 300,000 سه‌ربازیه نزیكه‌ی نیوه‌ی كه‌مبووه‌وه به‌هۆی كوژران و برینداربوونه‌وه یان هه‌ڵهاتنه‌وه له سه‌ربازی له‌كاتێكدا تووندوتیژی وڵاته‌كه‌ی وێران‌كرد.
شه‌ڕكردن كه‌مبۆته‌وه له‌وكاته‌وه‌ی به‌شێكی زۆری ناوچه‌كانی شه‌ڕ له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌رۆك به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه.
سه‌ربازانی رژێم دیمه‌شقی پایته‌ختیان ئه‌مینكردووه و ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنیشیان سنوورداركردووه بۆ پارێزگای ئیدلیب له باكوری خۆرئاوا، كه له‌وێ رێكهتننامهیهك بۆ پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئارام هه‌وڵده‌دات تووندوتیژی رابگرێت.