په‌رله‌مانی عێراق لێكۆڵینه‌وه ده‌كات له‌وه‌ی چۆن 6 ملیۆن دۆلار به به‌های دراوی ناوخۆ كه له قاسه‌ی بانكه گشتییه‌كاندا هه‌ڵگیراون، به‌هۆی بارانی زۆره‌وه خراپبوون، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (13 تشرینی دووه‌م) رایگه‌یاند.
بڕیاره‌كه رۆژێك دوای ئه‌وه هات كه به‌ڕێوبه‌ری بانكی ناوه‌ندی، عه‌لی عه‌لاق له به‌رده‌م پهرلهمهنتاراندا ئاماده‌بوو بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێك ده‌رباره‌ی چه‌ندین كێشه‌ی جۆراوجۆر، له‌نێویاندا ئه‌م كه‌یسه، كه كاته‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج ساڵ پێش ئێستا.
وتی: "له‌كۆتایی 2013، بنمیچه‌كانی بانكی رافیده‌ین داڕوخان به‌هۆی بارانی زۆره‌وه له‌وكاته‌دا، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی زیانگه‌یاندن به‌و پارانه‌ی له‌وێ هه‌ڵگیرابوون."
عه‌لاق، كه ئه‌وكات به‌ڕێوبه‌ر نه‌بوو، وتی: "بڕی حه‌وت ملیار دینار (6 ملیۆن دۆلار) بوو."
وتی بانكی ناوه‌ندی دراوی نوێی چاپكردۆتهوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی جێگه‌ی ئه‌وانه‌ی خوسابوونهوه، به‌ڵام، چونكه پاره‌كه له بازاڕدانهبووه، تاكه "زیان"ی راسته‌قینه تێچووی چاپكردنهوهكه بوو.
سه‌رنجه‌كانی عه‌لاق، كه له میانه‌ی دانیشتنێكی شه‌ش كاتژمێریی په‌رله‌ماندا كران، پێده‌چوو یارمه‌تییه‌كی كه‌می دڵنیاكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مه‌نتارانی عێراقی دابێت.
به‌گوێره‌ی په‌رله‌مانی عێراق، كێشه‌كه مشتومڕێكی زۆری لێكهوتهوه له عێراق، كه له‌وێ گه‌نده‌ڵی و كۆمپانیا ناڕاسته‌قینه‌كان و فه‌رمانبه‌رانی "سێبه‌ر" به‌های 228 ملیار دۆلار زیانی له عێراق داوه له 2013ه‌وه.