هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق هه‌وڵێكی گه‌وره‌ی به‌قاچاخبردنی كه‌له‌پوریان هه‌ڵوه‌شانده‌وه به به‌های ده‌یان ملیۆن دۆلار، به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی سوپا سێشه‌ممه (13 ئازار) رایگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌رێتیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌رێتی ئاسایشی ئابوری له پارێزگای واسیت، به‌ڕێوبه‌رێتی هه‌واڵگریی سوپا دزه‌یكرده نێو گروپێكی قاچاخچییه‌وه و گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی به‌قاچاخبردنی كه‌له‌پور هه‌ڵوه‌شانده‌وه."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه قاچاخچییه‌كان له ناحیه‌ی نه‌عمانیه گه‌مارۆدران و له "هێرشێكی له‌ناكاوی به‌رنامه‌بۆداڕێژراودا" ده‌ستگیركران. هه‌روه‌ها دوو ئۆتۆمبیلی ده‌ستگیركراوانیش ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ئۆتۆمبیله‌كاندا "ژماره‌یه‌ك كه‌له‌پوری ده‌گمه‌ن، له نێویاندا 22 په‌یكه‌ری ده‌گمه‌ن كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می دێرین، شه‌ش پارچه به‌ردی ده‌گمه‌ن و به‌نرخ (میتیۆرایت) له‌گه‌ڵ چوار پارچه دراوی كانزایی كه هێمای دێرینیان له‌سه‌ر نه‌خشێنراوه،" هه‌بوون.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "شاره‌زایانی كه‌له‌پور نرخی پارچه به‌قاچاخبردراوه‌كان به بڕی ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنن، له كاتێكدا كه‌سانی دیكه ده‌ڵێن ئه‌و پارچانه به‌هایان دیاریناكرێت."
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یاند كه قاچاخچییه‌كان راده‌ستی دادگا كراون، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 44 ی سزادان و بڕگه‌ی ژماره 55ی كه‌له‌پوره مێژووییه‌كانی ساڵی 2002.