تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا هەینی (2 تشرینی دووەم) هەشت کەسی کوشت، لەنێویاندا لانیکەم پێنج مەدەنی هەبوون، لە ناوچەیەك کە دەبوایە ئاگربەستی ئەمدواییەی تێدا جێبەجێکرابایه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
هەرێمێکی هێوردکردنەوە لەلایەن تورکیای پشتیوانی ئۆپۆزسیۆن و روسیای هاوپەیمانی سوریاوه له ئەیلول راگەیەندرا بۆ جیاکردنەوەی هێزە سەربازیەکانی حکومەت لە شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن لە دوایین قەڵای سەرەکییان لە پارێزگای ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری.
روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ رایگەیاند كه بۆردومانکردن بەشێوەی پچڕپچر بەردەوامە بەڵام هەینی یەکێك لە خراپترین کڵپەكانی توندوتیژیی بەخۆوە بینی لەوکاتەوەی رێککەوتنەکە ئەنجامدراوە.
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی بۆردومانەکە قەراخ باشوری رۆژئاوای پارێزگای ئیدلیبی کردە ئامانج، لە نزیك شارۆچکەی جەرجەنازی.
وتیشی هەشت کەس لە بۆردومانەکەدا کوژران، لەنێویاندا منداڵێك و چوار مەدەنی، ئاماژەشی دا بەوەی نزیکەی 20 کەسی تریش برینداربوون.
لانیکەم حەوت مەدەنی لە رووداوێکی هاوشێوەدا لەو هەرێمی هێورکردنەوەیەدا لە 26 تشرینی یەکەم کوژران.