هه‌واڵه‌كانی عێراق

رژێمی سوریا لە خۆرهەڵاتی حەلەب پێشڕەوی دەکات

هێزەکانی رژێمی سوریا و چەکدارە هاوپەیمانەکانی رۆژی دووشەممە (21 تشرینی دووەم) بەشێوەیەکی خێرا پێشڕەوییان لە ناوچەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە حەلەب بەدەستهێنا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.

روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند هێزەکانی رژێم بە پشتیوانی هێزەکانی روسیا و ئێران، لەگەڵ چەکدارانی لوبنانی حیزبوڵا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر بەشی خۆرهەڵاتی گەڕەکی مەسکەن حەنانۆدا.

بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولڕەحمان وتی: "تا ئێستا، ئەمە گرنگترین پێشڕەوییە هێزەکانی رژێم لە گەڕەکەکانی خۆرهەڵاتدا بەدەستیانهێنابێت."

"ئه‌گەر دەستبگرن بەسەر مەسکەن حەنانۆدا، رژێم زاڵدەبێت بەسەر زۆرێك لە گەڕەکەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆندا و دەتوانێت بەشەکانی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن لە باکوری حەلەب داببڕێت لە تەواوی ناوچەکانی دیکەی ژێردەستی ئۆپۆزسیۆن."

رۆژی یەکشەممە، رژێم پلانێکی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ حەلەب رەتکردەوە، کە تیایدا بەشێوەیەکی کاتی خۆرهەڵاتی شارەکە لەلایەن ئۆپۆزسیۆنەوە بەڕێوەدەبرا.

روانگەکە وتی له‌ دەستپێکی بۆمبارانی رژێمه‌وه‌ سێشەممەی پێشوو، زیاتر لە 100 کەس لە خۆرهەڵاتی حەلەب کوژراون، لانیکەم پێنج مەدەنی لە بۆمبارانەکەی دووشەممەدا کوژران.

چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنیش یەکشەممە موشەکیان نا بە ناوچەکانی ژێردەستی رژێمه‌وه‌ لە خۆرئاوای حەلەب، لانیکەم 10 کەسیان کوشت، لەنێویاندا هەشت منداڵ.

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان لە سوریا، ستافان دی میستورا، هۆشداری دا لەوەی کات "بەسەردەچێت" بۆ خۆرهەڵاتی حەلەب، وتیشی کە نیگەرانی هه‌یه‌ له‌ "زیادکردنی چالاکی سەربازیی" لە حەلەب و شوێنەکانی دیکەش.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500