ژماره‌ی ئه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی مانگی رابردوو له سوریا كوژراون كه‌مترین رێژه‌یه له‌كاتی ده‌ستپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه حه‌وت ساڵ پێش ئێستا، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (1 تشرینی یه‌كه‌م) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، كۆی گشتی 139 مه‌ده‌نی، له نێویاندا 58 منداڵ، له توندوتیژییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به شه‌ڕه‌كه‌وه له ئه‌یلولدا له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه‌دا كوژراون.
سه‌رۆكی روانگه‌كه رامی عه‌بدولره‌حمان وتی ئه‌مه "كه‌مترین رێژه‌ی مانگانه‌ی كوژرانی مه‌ده‌نییه‌كانه" له‌كاتی ده‌سپێكردنی شه‌ڕه‌كه‌وه له ئازاری 2011.
ئه‌و 1,059 كه‌سه‌ی مانگی رابردوو كوژران، 436 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن بوون، 239 سه‌رباز و چه‌كدارانی هاوپه‌یمانیان بوون و 236 كه‌سیشیان تووندڕه‌و بوون. ناسنامه‌ی نۆ كه‌سه‌كه‌ی دیكه نادیاربوو.
گه‌وره‌ترین رێژه‌ی مانگانه‌ی كوژرانی مه‌ده‌نییه‌كان كه روانگه‌كه تا ئێستا تۆماریكردووه 6,657 بووه له ئایاری 2015.