به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی فرانس پرێس، له ههفتهیهكسپۆت شه‌ڕدا له‌نێوان گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریادا، له‌نێویاندا گروپه توندڕه‌وه‌كان، نزیكه‌ی 169 كه‌س كوژران له غوته‌ی خۆهه‌ڵات له دیمه‌شق، پێشئه‌وه‌ی ئارامی بگه‌ڕێته‌وه، هه‌ینی (5 ئایار).
پێكدادانه‌كانی 28 نیسان له‌نێوان جه‌یش ئه‌لئیسلام و به‌ره‌ی نوسره‌دا رویاندا، كه ئێستا خۆی ناوناوه به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ فه‌یله‌ق ئه‌لڕه‌حمانی هاوپه‌یمانیدا.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ناوچه‌كه له هه‌ینیدا ئارامبووه‌ته‌وه، به‌ڵام وتیشی "هێشتا هه‌ردوولا له ئاماده‌باشیدان له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستیاندا".
روانگه‌كه راشیگه‌یاند كه 156 چه‌كدار كوژراون له پێكدادانه‌كاندا، كه 67 یان سه‌ربه‌ر جه‌یش ئهلئیسلامن و ئه‌وانی تر سه‌ربه به‌ره‌ی نوسره و هێزه هاوپهیمانهكانین.
وتی 13 مه‌ده‌نییش له شه‌ڕه‌كاندا كوژران، له‌نێویاندا دوو منداڵ و ده‌یانیش برینداربوون.
وتیشی كۆتایی شه‌ڕه‌كه له‌لایه‌ن جه‌یش ئهلئیسلامهوه پشتڕاستكرایه‌وه، كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی وه‌ستاندووه دژی به‌ره‌ی نوسره دوای به‌ده‌ستهێنانی "زۆربه‌ی ئامانجه‌كانی".
به‌ڕێوبه‌ری روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، وتی به‌ره‌ی نوسره به‌هۆی شه‌ڕه‌كه‌وه لاوازبووه و به‌چڕی پشتی به‌ستبوو به پشتگیریی فه‌یله‌ق ئه‌لڕه‌حمان له‌كاتی پێكدادانه‌كاندا.