شه‌ڕی راگەیاندنەکانی نێوان قاعیده و "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش) به‌ڵگه‌ی زیاتر دهداتبهدهستهوه ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌نێوان ئه‌م دوو گروپه‌دا هه‌یه كه هه‌رچی دڕندانه‌تر هه‌وڵی لاوازكردنی یه‌كتر ده‌ده‌ن، شاره‌زایان دەڵێن.
شاره‌زایان به مهشارقیان وت له‌كاتێكدا هه‌ریه‌كێك له‌م دوو گروپه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست ته‌حه‌دا ده‌ره‌كیه‌كانه‌وه و شه‌ڕی نێوخۆیان و راكێشانی چه‌كدارانی نوێ و به‌ره‌نگارییان، سه‌ركرده‌كانیان هه‌موو هه‌لێك ده‌قۆزنه‌وه بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر یه‌كتر و له‌كه‌داركردنی وێنەی یه‌كتر.
وتیان نوێترین په‌یامی ده‌نگیی سه‌ركرده‌ی قاعیده، ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری، كه ئاراسته‌ی داعش و سه‌ركرده‌كه‌ی كراوه، به‌رده‌وامیی ئه‌م شهڕهقسهیهیه.
له په‌یامێكدا كه رۆژی 5 كانونی دووه‌م خراوه‌ته‌سه‌ر ئینته‌رنێت، زه‌واهیری هه‌وڵده‌دات سود له‌و بارودۆخه سه‌خته وه‌ربگرێت كه داعش تێیدایه تا چه‌كداره‌كانی له داعش دووربخاته‌وه و به‌ره‌و قاعیده‌یان رابكێشێت.
ئه‌م هه‌نگاوه له‌كاتێكدا دێت كه چه‌ندین راپۆرت له‌ماوه‌ی پێشوودا باسیان له زیادبوونی جیابوونه‌وه‌كان له داعش و ناكۆكیه‌كانی نێوان ئه‌ندامانی ده‌كرد، به‌تایبه‌تی له سوریا.
له په‌یامه‌كه‌یدا، زه‌واهیری، سه‌ركرده‌ی داعش ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی تاوانبارده‌كات به "درۆكردن" و "ناوزڕاندن"ی قاعیده له هه‌وڵێكدا بۆ له‌كه‌داركردنی، هەروەها سەرکۆنەی ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش دەکات كه پشتگیری‌یان له‌م جۆرە هەڵویستانە كردووه.
گازنده‌ی ئه‌وه‌شی كرد كه به‌غدادی قاعیده‌ی تۆمه‌تباركردووه به ره‌تكردنه‌وه‌ی هێرشی تایهفهگهرییانه بۆسه‌ر شیعه و ئاماده‌یی بۆ هاریكاریكردن له‌گه‌ڵ سه‌ركرده مه‌سیحیه‌كان.
زه‌واهیری وتیشی: "درۆزنان جهختدهكهنهوه له‌سه‌ر بوختانكردنهكهیان تا ئه‌و ئاسته‌ی ئیدیعایانكردی ئەوەی کە ئێمه ته‌كفیری شیعه ناكه‌ین."
ركابه‌رێتیی دڕندانه
شاره‌زای گروپه تێرۆریستیه‌كان و لیوای خانهنسشینی میسری، وائیل عه‌بدولموته‌لیب، وتی: "ئه‌م په‌یامه نوێێیهی سه‌ركرده‌ی قاعیده كه ته‌رخانیكردبوو بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر داعش و سه‌ركرده‌كه‌ی، ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، جارێكی تر ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه كه‌لێنێك و شه‌ڕێكی به‌رده‌وامی دڕاندانە هه‌یه له‌نێوان ئه‌م دوو گروپه‌دا."
عه‌بدولموته‌لیب به مه‌شارقی وت به‌ڵگه‌ی ناته‌بایی نێوان ئه‌م دوو گروپه ئەوکاتە سەریهەڵدا کە داعش هاتە کایەوەو و له كۆنترۆڵی قاعیده ده‌رچوو.
وتی: "زه‌واهیری به‌ئاشكرا سودوه‌رده‌گرێت له‌و فشارانه‌ی سه‌ر داعش له‌میانه‌ی ئه‌و شه‌ڕه نێوده‌وڵه‌تیه‌دا كه له عێراق و سوریا له‌دژی هه‌ڵگیرساوه."
وتیشی سه‌ركرده‌كه‌ی قاعیده هه‌وڵده‌دات ئه‌ندامانی داعش "بدزێت" و به‌وپێیه‌ش ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر "خه‌لافه‌ت"ه‌كه‌ی به‌غدادیدا و ئاماژه‌شی دا به چه‌ندین راپۆرتی نوێ ده‌رباره‌ی هه‌ڵهاتنی ئه‌ندامانی داعش له ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی یان په‌یوه‌ندیكردنیان به گروپه‌كانی تره‌وه.
وتی یه‌كێك له‌و گروپانه به‌ره‌ی نوسره‌یه كه له قاعیده جیابووه‌ته‌وه و ناسراویشه به به‌ره‌ی فه‌تح ئه‌لشام.
هه‌روه‌ها وتی له‌ڕێی ئه‌م په‌یامه‌وه، زه‌واهیری هه‌وڵیشیداوه جهختبكاتهوه له‌سه‌ر "ئه‌و نه‌گۆڕانه‌ی قاعیده په‌یوه‌ستێتی له سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه تا ئه‌مڕۆ، كه بریتین له شه‌ڕكردن دژی وڵاتانی خۆرئاوایی و ئه‌و رژێمه عه‌ره‌بیانه‌ی ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌وانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه".
عه‌بدولموته‌لیب وتی: "پێده‌چێت سه‌رجه‌می په‌یامه‌كه‌ی ئاراسته‌ی ئه‌ندامانی داعش و فه‌سیله جیهادیه‌كانی تر كردبێت كه خۆیان له ده‌سه‌ڵاتی قاعیده قوتاركردووه له‌ماوه‌ی پێشوودا و به‌زۆری له سوریا جێگیرن."
خۆشکردنی ناكۆكیه تائیفیه‌كان
مامۆستای زانكۆی ئه‌زهه‌ر و لێكۆڵه‌ری سیاسی، عه‌بدولنه‌بی بهکكار، وتی: "وتاره‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی زه‌واهیری جارێكی تر ته‌نگژه تائیفیهكانی نێوان سونی و شیعه‌كان زەقدەکاتەوە به قه‌واره‌یه‌كی گهورهوە، به‌تایبه‌تی له سوریا و عێراق."
بهكکار به مه‌شارقی وت له‌ماوه‌ی پێشوودا قاعیده خۆی به‌دوورگرتبوو له هێرشكردنه سه‌ر مه‌ده‌نیه‌كان، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی چیتر هێرش ناكاته‌سه‌ر مه‌ده‌نی وه‌ك ئیدیعای ده‌كات، به‌ڵكو رێوشوێنه ئه‌منیه سه‌خته‌كانی عێراق به‌هۆی شه‌ڕه‌وه دژی داعش، ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تێرۆریستانه‌ی زه‌حمه‌ت كردووه.
وتی ده‌شێت زۆر شت په‌ی پێببرێت له په‌یامه‌كه‌ی زه‌واهیریدا، به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندیی نێوان قاعیده و به‌ره‌ی نوسره.
بەوتنی ئەوەی کە هێرشكردنه‌سه‌ر ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پێشه‌نگی هه‌یه، به‌ڵام ئاماژه‌كردنیش به‌وه‌ی "ده‌بێت بارودۆخی هه‌ر گۆڕه‌پانێكی جیهاد ره‌چاوبكرێت له‌به‌رژه‌وه‌ندیی جیهادا"، زه‌واهیری به‌هانه‌یه‌كی دا به به‌ره‌ی نوسره تا سیاسه‌ته‌كانی بگۆڕێت.
هه‌روه‌ها وتی ئه‌مه‌ش ره‌واییه‌كی ئاشكرا ده‌دات به به‌ره‌ی نوسره، به‌پێی بارودۆخی زاڵ، بوونی خۆی و ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی بپارێزێت.
ئه‌گه‌ری خوێنڕشتن
شیكاری سه‌ربازی و لیوای خانه‌نشینی میسری، عه‌بدولكه‌ریم ئه‌حمه‌د، هۆشداریی دا له ئه‌گه‌ری ئه‌و توندوتیژیانه‌ی ده‌شێت په‌یامه‌كه‌ی زه‌واهیری هانی بدات له‌نێوان هه‌وادارانی قاعیده و داعش و په‌یڕه‌وكه‌رانی تری ئایدیۆلۆژیای توندڕه‌ودا.
ناوبراو به مه‌شارقی وت: "ئه‌م بانگه‌وازه ده‌شێت هانی هه‌ردوو گروپه‌كه و هه‌وادارانیان بدات هێرشی تێرۆریستی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا ئه‌نجامبده‌ن له هه‌وڵێكدا بۆ زیاتر ده‌رخستنی خۆیان به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا و سه‌لماندنی بوونیان و له‌خۆگرتنی به‌ناو خه‌لافه‌تدا."
وتی ئه‌مه‌ش ده‌شێت ببێته‌هۆی "گۆمێكی خوێن".
وتیشی پێشبڕكێی نێوان قاعیده و داعش له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌بێت كام گروپ "مافی هه‌ڵگرتنی دروشمی جیهاد"ی هه‌یه -- پێناسه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی كام گروپ زۆرترین "كافر"ی كوشتووه له هه‌وڵیدا بۆ دامه‌زراندنی خه‌لافه‌ت.
هه‌روه‌ها وتی: "داعش به‌ئاشكرا ئه‌و دروشمه‌ی له‌ده‌ست قاعیده فڕاند له‌كاتی سه‌رهه‌ڵدانیدا و ئه‌وا قاعیده‌ش هه‌وڵده‌دات جارێكی تر دروشمه‌كه هه‌ڵبگرێت، به‌سودوه‌رگرتن له‌و بارودۆخه‌ی داعشی پێدا تێده‌په‌ڕێت."
وتی ئه‌و ته‌كتیكه تێرۆریستیانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو گروپه‌كه‌وه به‌كارده‌هێنرێن له یه‌ك ده‌چن، و کە "ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت كه هه‌وڵه‌كانی دژهتێرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی، به‌تایبه‌تی كاری هه‌واڵگری، چڕبكرێته‌وه بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێك بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی تێرۆریستی."
بێ گوومان هەردوو دەولەتی زلهیزی دوونیا ئەمریکاو ڕوسیا بەرژەوەندیان لەئاگربەست دایە
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت