ئەڵمانیا ئامادەیە بەشداریبكات لە بنیاتنانەوەی سوریادا گەر چارەسەرێکی سیاسی بۆ هەڵبژاردنێكی عادیلانه بدۆزرێتهوه، وەزیری دەرەوە هایکۆ ماس هەینی (14 ئەیلول) وتی.
ماس لەسهر تویتەر نوسی: "گەر چارەسەرێکی سیاسی لە سوریا بدۆزرێتەوە کە سەربکێشێت بۆ هەڵبژاردنی ئازادانە، ئەوە ئامادەین بەشداربین لە بەرپرسیارێتی بنیاتنانەوەدا."
"ئەوە لە بەرژەوەندیی ئێمەیە کە سوریا وڵاتێکی سەقامگیر بێت. بۆئەوەش، بنیاتنانەوە گرنگە و لەوەدا ئێمە رۆڵێکی گرنگمان هەیە."
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه هاوکات، ماس باسی لە داواکاریی ئەڵمانیا کرد بەرامبەر روسیا کە وابکات سەرۆك بەشار ئەسەد پەشیمانببێتەوە لەو هێرشهی نیازێتی بۆسەر ئیدلیب.