تووندڕه‌وه‌كان به ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو هێرشیانكرده‌سه‌ر رێستۆرانتێك له باكوری به‌غدا چوارشه‌ممه (12 ئه‌یلول)، كه بووه‌هۆی كوشتنی پێنج كه‌س و برینداربوونی زیاتر له 30 كه‌س، سه‌رچاوه پزیشكی و ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند.
ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس، كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت گومانده‌كرێت ئه‌ندامانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) بۆمبه‌كه‌یان له پیكابێكدا چاندبێت كه له ده‌ره‌وه‌ی رێستۆرانته‌كه، له‌سه‌ر شاڕێگهیهكی گرنگ له حه‌جاج، راگیرابوو.
ئهفهسهرهكه وتی: "پێنج كه‌س كوژران و 32 كه‌سیش برینداربوون،" له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا له نزیك شاری تكریت، 175 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غدا.
ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی پۆلیس وتی هێرشه‌كه له اتی خوانی ئێواره‌دا روویدا و "رێستۆرانتێكی" كرده‌ئامانج "كه كۆمه‌ڵێك گه‌شتیاری لێبوون و له به‌غداوه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ دهۆك" له هه‌رێمی كوردستان له باكور.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه چه‌ندین ژن و منداڵ له‌نێو برینداره‌كاندا بوون.
ئه‌فسه‌ره‌كه وتی رێستۆرانته‌كه پێشتریش له‌لایه‌ن دوو خوكوژه‌وه له به‌هاردا هێرشی كرابووه‌سه‌ر.
دووشه‌ممه، هێزه ئه‌منییه‌كان رایانگه‌یاند كه 13 توندڕه‌ویان له باكوری تكریت كوشتووه وه‌ك به‌شێك له ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رفراوانی زه‌مینی و ئاسمانی له‌دژیان له ناوچه بیابانی و شاخاوییه‌كانی عێراق.