لانیكه‌م پێنج مه‌ده‌نی كوژران له ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراودا له تكریت یه‌كشه‌ممه (18 تشرینی دووه‌م)، پۆلیس و سه‌رچاوه پزیشكییه‌كان رایانگه‌یاند.
ئۆتۆمبیله‌كه له نزیك رێستۆرانتێكی ئه‌و شاره‌ی باكور راگیرابوو، نزیكه‌ی 175 كیلۆمه‌تر له باكوری به‌غدای پایته‌خت.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، سێ له كوژراوه‌كان ژن بوون، 16 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
هیچ لایه‌نێك ده‌ستبه‌جێ به‌رپرسیارێتی ئه‌نجامدانی رووداوه‌كه‌ی له ئهستۆنهگرت.
تكریت بۆ ماوه‌ی 10 مانگ له ژێر ده‌سه‌ڵاتی رێساكانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)دا بوو پێشئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كۆنترۆڵی بكه‌نه‌وه له به‌هاری 2015.
كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردوو، عێراق رایگه‌یاند كه به‌سه‌ركه‌وتوویی داعشی له هه‌موو شاره‌كانی سه‌رانسه‌ری وڵات به‌ده‌رناوه.