هه‌واڵه‌كانی عێراق

هاوپەیمانی عەرەبی-کوردی دەستیانکرد بە یەکەمین وتووێژ لەگەڵ دیمەشق

هاوپەیمانێتیه‌كی عەرەبی-کوردی بۆ یەکەمینجار وتوێژ ئەنجامدەدات لە دیمەشق سەبارەت بە داهاتووی به‌شێكی زۆری باکوری سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵیدایە، بەرپرسێکی هاوپەیمانێتیەکە هەینی (27 تەمموز) رایگەیاند.

ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه‌ حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سوریای دیموکرات پێكه‌وه‌ نزیکەی لەسەدا 90ی وڵاتەکەیان لەژێردەستدایە دوایئەوەی زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆن لە دژی گروپە ئۆپۆززسیۆنەکان لەم مانگانەی دواییدا دەسەڵاتی حکومەتی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ زۆربەی ناوچەكانی باشور.

بەرپرسێكی هاوپەیمانێتیەکە وتی شاندێكی باڵی سیاسی هێزەکانی سوریای دیموکرات تاووتوێی داهاتووی ئیدارە ئۆتۆنۆمەکانی دەکات کە لە ناوچەکانی ژێردەستی خۆیدا لە باکور و باکوری رۆژئاوای سوریادا دایمەزراندون.

هاوسەرۆکە عەرەبەکەی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات، ریاز دەرار، وتی: "شاندێکی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات یەکەمین سەردانی فەرمی بۆ دیمەشق ئەنجامدەدات لەسەر بانگهێشتی حکومەت."

وتیشی: "ئێمە کاردەکەین بەرەو چارەسەرێك لە باکوری سوریا."

دەرار وتی: "هیوادارین وتوێژەکان سەبارەت بە بارودۆخی باکور ئەرێنی بن." ئاماژەشی دا بەوەی وتوێژەکان بەبێ "هیچ پێشمەرجێك" ئەنجامدراون.

بەگوێرەی روانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، هێزەکانی سوریای دیموکرات زیاتر لەسەدا 27 خاكی سوریایان له‌ژێرده‌ستدایه‌، لەنێویاندا ئه‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن به‌درێژایی سنووری باکور لەگەڵ تورکیا و شاری رەققەی زۆرینەنشینی عەرەبیش.

شەڕکەرانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تشرینی یەکەم رەققەیان لە دەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ده‌رهێنا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500