دادوه‌رانی راسپێدراو له‌لایه‌ن دادگای باڵای عێراقه‌وه یه‌كشه‌ممه (24 حوزه‌یران) رایانگه‌یاند كه هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئایار به‌ده‌ست سنوورداردهكهن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه ئه‌نجامه‌كان تیایاندا مشتومڕی له‌سه‌ره.
وته‌بێژی دادوه‌ره‌كان، له‌یس حه‌مزه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی كه ههژمارهكردنهوهكه، كه له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه داواكراوه، "ته‌نها ئه‌و ناوه‌ندی ده‌نگدانانه ده‌گرێته‌وه كه تێیاندا كاندیده‌كان تانه‌یان له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوه، یان له حاڵه‌تی هه‌بوونی راپۆرتی فه‌رمیدا ده‌رباره‌ی گومانی ساخته‌كاری له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا.
دادگا فه‌رمانیدا به هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له 21 حوزه‌یران، كه هاوكاتبوو له‌گه‌ڵ بڕیارێكی په‌رله‌مان وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ گومانكارییهكان.
دادوه‌ری گشتی مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د ئه‌و كاته وتی كه سه‌رجه‌می هه‌موو 11 ملیۆن سندووقی ده‌نگدانه‌كان، هی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ش كه له ده‌ره‌وه ده‌ژین و ئاواره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش، ده‌بێت هه‌ژماربكرێنه‌وه.
دادوه‌ره‌كان رایانگه‌یاند كه كاتی هه‌ژماركردنه‌وه‌كه ئه‌نجامده‌درێت به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ئه‌و كاندیدانه‌ش كه ساخته‌كارییه‌كان كاریگه‌ریی ده‌بێت بۆسه‌ریان.
هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كان چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی پێده‌چوو، واته ده‌كه‌وته دوای 30 حوزه‌یران كه ماوه‌ی یاسایی په‌رله‌مان به‌سه‌رده‌چێت.