په‌رله‌مانی عێراق هه‌فته‌ی داهاتوو یه‌كه‌مین دانیشتنی خۆی ئه‌نجامده‌دات له دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئایار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت، سه‌رۆكی ماوه‌به‌سه‌رچووی عێراق دووشه‌ممه (27 ئاب) وتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له‌م دانیشتنی دهستپێكردنهدا كه له هۆڵی په‌رله‌مانی 329 كورسیدا، له‌لایه‌ن به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، سه‌رۆك فوئاد مه‌عسوم له فه‌رمانێكی فه‌رمیدا رایگه‌یاند كه ده‌بێت دانیشتیهكه 3 ئه‌یلول به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتر ئه‌م دانیشتنه‌ی په‌رله‌مان دواخرا به‌هۆی گومانی ساخته‌كارییه‌وه كه له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه فهرمانكرا به هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی به‌شێكی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 12 ئایار.
دانیشتنی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ته‌رخانده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ په‌رله‌مان، پۆستێك كه به‌پێی نه‌ریت به سونییهكان دراوه، له‌گه‌ڵ دوو جێگره‌كه‌ی.
دواتر په‌رله‌مانتاران 30 ڕۆژیان ده‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ وڵات، پۆستێك كه بۆ ئه‌ندامێكی كه‌مینه‌ی كورد ده‌بێت به به‌ده‌ستهێنانی لانیكه‌م دوو له‌سه‌ر سێی ده‌نگه‌كان.
پارته كوردییه‌كان هێشتا به‌فه‌رمی به‌ربژێره‌كه‌یان بۆ پۆستێكی گه‌وره و سیمبۆڵیی وه‌ك سه‌رۆكی وڵات رانه‌گه‌یاندووه.
دوای ئه‌وه سه‌رۆكی نوێ 15 ڕۆژ كاتی ده‌بێت بۆ راسپاردنی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی له په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ.