نۆ ئاواره‌ی سوری، كه حه‌وتیان منداڵن، یه‌كشه‌ممه (3 حوزه‌یران) خنكان كاتێك به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌كه‌یان نقومبوو كاتێك له كه‌نارێكی توركیا دووركه‌وته‌وه له‌سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
به‌له‌مه‌كه توشی كێشه بوو كاتێك له ناوچه‌ی ده‌مره‌ی توركیا له پارێزگای ئه‌نتاڵیای سه‌ر ده‌ریای سپیی ناوه‌ڕاست دووركه‌وته‌وه، كه شوێنێكی گه‌شتیاریی به‌ناوبانگه، ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵو رایگه‌یاند.
ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند كه ژنێك و پیاوێك و حه‌وت منداڵ له رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا. راشیگه‌یاند كه گه‌وره‌ترین منداڵیان 14 ساڵ و بچوكترینیان سێ ساڵ بوو.
شه‌ش كه‌سی سه‌رووی هه‌ژده ساڵ رزگاركران.
ئاژانسی هه‌واڵی دۆگان رایگه‌یاند كه گروپه‌كه ویستویانه به شێوازی نایاسایی بچنه‌نێو خاكی ئه‌وروپاوه، به‌ڵام ئه‌و رێگه‌یه‌ی پلانیان بۆ دانابوو روون نه‌بوو.
نزیكترین ناوچه‌ی ئه‌وروپای یه‌كگرتوه‌ه دورگه‌یه‌كی بچوكی یۆنانییه به‌ناوی كاستێلۆریزۆ له خۆرئاواوه كه نزیكه له ناوچه‌ی گه‌شتیاریی كاسی توركییه‌وه.
ئاژانسی ئه‌نادۆلو رایگه‌یاند كه دوو كه‌سی رزگاربوو، كه هاوژینی یه‌كترین، پێنج منداڵیان له كاره‌ساته‌كه‌دا له‌ده‌ستدا.
به‌گوێره‌ی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی بۆ په‌نابه‌ران، ئه‌مساڵ تاوه‌كو 30 ئایار 10,948 كه‌س په‌ڕیونه‌ته‌وه بۆ یۆنیان، كه زیاتره به‌به‌راورد به هه‌مان ماوه له 2017.
رێكخراوه‌كه راشیگه‌یاند كه 35 كه‌س له‌مساڵدا گیانیان له‌ده‌ستداوه به گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێگه‌یه.