هێزه‌كانی عێراق، به پاڵپشتی هێزه ئاسمانییه‌كانی عێراق و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێیان ده‌ستپێكرد پێنجشه‌ممه (31 ئایار) بۆ پته‌وكردنی ئه‌منیه‌ت و سه‌قامگیری به‌درێژایی سنووری سوریا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار، لیوا مه‌حمود فه‌لاحی، به دیارونای وت.
ناوبراو وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 200 كیلۆمه‌تر له سنووری ئه‌نبار له‌گه‌ڵ سوریا ده‌گرێته‌وه.
وتیشی: "سێ تونێل كه عێراق به سوریاوه ده‌به‌ستنه‌وه وێرانكران و تانكه‌رێكی سوته‌مه‌نی و بارهه‌ڵگرێك و جبه‌خانه‌یه‌كی چه‌كیش ده‌ستیانبه‌سه‌رداگیرا له ناوچه‌ی وادی قه‌زاف له‌سه‌ر سنوور."
هه‌روه‌ها وتی: "ئامانجی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بریتی‌بوو له داخستنی ته‌واوی ئه‌و تونێلانه‌ی له‌ڕێیانه‌وه تیرۆریستانی داعش دێنه‌نێو خاكی عێراقه‌وه."