رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چوارشه‌ممه (16 ئایار) به هرمی رایگه‌یاند كه گازی ژه‌هراوی "پێده‌چێت به‌كارهێنرابێت وه‌كو چه‌كێكی كیمیایی" له هێرشێكی شوباتدا بۆسه‌ر شارۆچكه‌ی سه‌راقیب ، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
تیمێكی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی به‌فه‌رمی رایگه‌یاند كه "گازی كلۆرین له‌ڕێی بوتڵه‌وه و به‌شێوازێكی میكانیكی رژێنراوه له ناوچه‌ی تهلیلی ده‌وروبه‌ری سه‌راقیب" له 4 شوباتدا، رێكخراوه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.
ده‌ره‌نجامگیریی تیمه‌كه پشتیبهستبوو به دۆزینه‌وه‌ی دوو بوتڵ "كه ده‌ركه‌وت پێشتر گازی كلۆرینیان تێدابووه" و هه‌روه‌ها به سامپڵی ژینگه‌یی كه "ئاماده‌ییه‌كی نائاسایی گازی كلۆرینیان له ژینگه ناوخۆییه‌كه‌دا ده‌رخست."
یازده كه‌س تووشی سه‌ختیی هه‌ناسه‌دان بوون له 4 شوبات دوای هێرشه له‌ناكاوه‌كانی رژێمی سوریا له سه‌راقیب، روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ له‌وكاته‌دا رایگه‌یاند.
رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی رایگه‌یاند كه تیمه‌كه‌ی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ شایهتحاڵهكاندا ئه‌نجامداوه و گه‌یشتووه به‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه"ژماره‌یه‌ك نه‌خۆش له نه‌خۆشخانه‌كاندا ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای رووداوه‌كه چه‌ند نیشانه و هێمایه‌كی په‌یوه‌ست به گازی كلۆرینیان تێدادهركهوتووه."
سه‌رۆكی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی، ئه‌حمه‌د ئوزومجو، وتی: "به‌توندی به‌كارهێنانی گازی ژه‌هراوی وه‌كو چه‌ك ره‌تده‌كه‌مه‌وه له‌لایه‌ن هه‌ركه‌سێكه‌وه بێت. ئه‌م جۆره كارانه دژی رێكه‌وتنی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كه كیمیاییهكانن."
تیمێكی دۆزینه‌وه‌ی راستییه‌كانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینهوهكانیانن له شاری دومای سوریا، كه تێیدا40 كه‌س مردن له هێرشێكدا كه گومانده‌كرێت به چه‌كی كیمیایی كرابێتله 7 نیسان.
تیمه‌كه پشكنینیان بۆ چه‌ندین لاشه كرد و 100سامپڵی ژینگه‌ییان كۆكرده‌وه كه له تاقیگه‌كه جیاوازه‌كانی رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیاییدا شیكاریان بۆ ده‌كرێت.