دادگایه‌كی لێپێچینه‌وه‌ی عێراق یه‌كشه‌ممه (25 شوبات) سزای مه‌رگی سه‌پاند به‌سه‌ر 15 ژنی توركدا دوای ئه‌وه‌ی تاوانی په‌یوه‌ندییان به ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه سه‌لمێنرا، ئاژانسی فرانس پرێنس رایگه‌یاند.
به‌رپرسێكی دادوه‌ری وتی ژنێكی توركی دیكه كه تۆمه‌تباربوو به په‌یوه‌ندیكردن به ریزه‌كانی گروپه‌كه‌وه، سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. وتیشی هه‌موویان پێشتر دانیانناوه به تاوانه‌كانیاندا.
وتی چوار له ژنه‌كان، كه هه‌موویان جلی ڕه‌شیان له‌به‌ردابوو، منداڵیان له‌گه‌ڵدابوو.
به‌رپرسه‌كه وتی ژنه‌كان، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 50 ساڵدایه، وتیان كه ئه‌وان به شێوه‌یه‌كی نایاسایی هاتوونه‌ته نێو خاكی عێراقه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ریزی هاوسه‌ره‌كانیان، كه شه‌ڕیان بۆ به‌ناو"خه‌لافه‌ت"ه‌كه ده‌كرد كه چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌وره‌ی عێراق و سوریای له‌ژێرده‌ستدابوو.
وتیشی یه‌كێكیان شانبه‌شانی توندڕه‌وه‌كان به‌شداربووه له شه‌ڕدا دژی هێزه‌كانی عێراق.
وته‌بێژی دادگای باڵای عێراق، عه‌بدول سه‌تار به‌یره‌قدار، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت ژنه‌كان یه‌ك مانگیان هه‌یه بۆ تانه‌دان له بڕیاره‌كه.
هه‌فته‌ی رابردوو، گروپێك بێوه‌ژنی بیانیی دیكه‌ی چه‌كدارانی داعش به دادگایان وت كه ئه‌وان فریودراو و ترسێنراون له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بچن بۆ عێراق.
یاسای دژه‌تیرۆری عێراق ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه ده‌دات به دادگاكان سزای ئه‌و كه‌سانه بدات كه گومانی یارمه‌تیدانی داعشیان له‌سه‌ره ته‌نه‌نات ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبارنه‌بن به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كانیش.
یاساكه رێگه‌ی ئه‌وه‌شده‌دات سزای مه‌رگ بسه‌پێنرێت به‌سه‌ر هه‌ركه‌سێكدا -- ئه‌وانه‌ش كه له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كاندا به‌شدارنین -- كه تۆمه‌تبارن به هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ داعشدا.