دادگایه‌كی عێراق دووشه‌ممه (12 شوبات) سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی سه‌پاند به‌سه‌ر ژنێكی تورك و پیاوێكی سوریدا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندویان به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی دادگای باڵا عه‌بدولسه‌تار به‌یره‌قدار وتی ژنه‌كه تاوانباركرا به "شاردنه‌وه‌ی كرده‌كانی گروپه تیرۆریستیه‌كه كه مێرده‌كه‌ی ئه‌ندام بوو تێیدا"، كه مه‌به‌ست لێی داعشه.
وتی: "دادگا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر تیرۆریستێكی سوریی تردا سه‌پاند كه سه‌ر به داعش بوو، به تاوانی به‌شداریكردن له‌و هێرشانه‌ی دژی سه‌ربازانی عێراقی ئه‌نجامدراون."
دادگای عێراق مانگی رابردوو سزای له‌سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر ژنێكی ئه‌ڵمانی به رچه‌ڵه‌ك مه‌غریبیدا دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گروپه توندڕه‌وه‌كان ئاشكرابوو.
وا گومانده‌كرێت یه‌كه‌مین ژنی ئه‌ورووپی بێت كه سزای مه‌رگی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابێت له عێراق كه په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه هه‌بێت.
له ئه‌یلولی ساڵی رابردوودا، عێراق سزای له سێداره‌دانی سه‌پاند به‌سه‌ر پیاوێكی روسیدا كه له موسڵ ده‌ستگیركرا و تاوانباركرا به شه‌ڕكردن بۆ گروپه‌كه.
له كانونی یه‌كه‌مدا سویدییه‌كی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك عێراقی یه‌كێك بوو له‌و 38 كه‌سه‌ی له‌سێداره‌دران دوای تۆمه‌تباركردنیان به "تیرۆریزم".
سێ ژنی فه‌ره‌نسی كه چاوه‌ڕێی دادگان له به‌غدا له‌وانه‌یه رووبه‌ڕووی سزای مه‌رگ ببنه‌وه به تاوانی چوونه‌نێو ریزه‌كانی داعش، سه‌رچاوه‌كان كه زانیاری‌یان ده‌رباره‌ی دۆسیه‌كانی ئه‌وان هه‌بوو مانگی رابردوو به ئاژانسی فرانس پرێسیان راگه‌یاند.