سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن یه‌كشه‌ممه (17 كانوونی یه‌كه‌م) پێشبینیكرد كه "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) له سوریا له مانگی شوباتدا تێكده‌شكێندرێت، له كاتێكدا فشاریان خستۆته‌سه‌ر حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی سوریا بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكه‌نه‌وه به گه‌ڕی گفتوگۆكانی ئاشتی له سه‌ره‌تای ساڵی تازه‌دا.
ماكرۆن له چاوپێكه‌تنێكدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی فرانس-2 وتی: "تازه‌گی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان جه‌نگه‌كه‌مان له عێراق بردۆته‌وه."
"پێشموایه له ناوه‌ڕاستی تا كۆتایی مانگی شوباتدا شه‌ڕ له سوریا ده‌به‌ینه‌وه."
سه‌رباری شكستی گه‌ڕی گفتۆگۆكان به نێوه‌ندگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جنێڤ له‌م هه‌فه‌ته‌یه‌دا، ماكرۆن وتی ده‌یه‌وێت "له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له نوێنه‌رانی [سه‌رۆكی سوریا] ئه‌سه‌د"ه‌وه ببینێ، "به‌ڵام هیوادارم له ته‌واوی هێزه ئۆپۆزسیۆنه‌كانیشه‌وه".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌وه‌ی "له‌ناوبردنی" گرووپه تیرۆرستیه‌كان وه‌ك به‌شێك له هاوپه‌یمانی دژی داعش له پێشنه‌ی كاره‌كانی فه‌ره‌نسادایه.
ماكرۆن وتی: "پلانی فه‌ره‌نسا به‌ده‌ستهێنانی ئاشتیه، پاكردنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یه له مین، نه‌هێشتنی هێزی چه‌كداریه و بنیاتنانی چاره‌سه‌رێكی سیاسیه كه ئاشتییه‌كی دوورمه‌ودا بهێنێته‌ئاراوه -- ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه كه ته‌واوی كه‌مایه‌تیه‌كان پارێزراوده‌بن: مه‌سیحی و شیعه و سوننه‌كان."