وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا ژان-ییڤ لۆ دریان سێشه‌ممه (12 كانوونی یه‌كه‌م) هێرشیكرده‌سه‌ر ئێران و كۆماری ئیسلامیی به‌وه تۆمه‌تباركرد كه هه‌وڵده‌دات "ته‌وه‌ر"ێكی ده‌سه‌ڵات نه‌خشه‌بكێشێت كه به‌سوریادا بۆ ده‌ریای ناوه‌ڕاست درێژده‌بێته‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ده‌رباره‌ی رۆڵی ئێران له یارمه‌تیدانی سه‌رۆكی سوریادا، به‌شار ئه‌سه‌د، بۆ به‌هێزكردنی له شه‌ڕی ناوخۆی وڵاته‌كه‌دا، لۆ دریان وتی: "ئێران میلیشیاكانی پڕچه‌كده‌كات و پشتگیریده‌كات له [گروپی چه‌كداریی لوبنانی هه‌واداری ئێران] حیزبوڵا."
لۆ دریان له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤیزیۆنی 2ی فه‌ره‌نسیدا ده‌رباره‌ی سوریا كه ئێواره‌ی سێشه‌ممه په‌خشده‌كرێت، وتی: "ئاماده‌یی ئێران [له سوریا] و ئاره‌زووی ئێران بۆ دروستكردنی ته‌وه‌رێك له ده‌ریای ناوه‌ڕاسته‌وه بۆ تاران: نه‌خێر!"
ناوبراو پێداگریكرد كه هه‌ر ڕێكه‌وتنێك له‌سه‌ر داهاتووی سوریا ده‌بێت دڵنیایی ئه‌وه بدات كه سوریا "سه‌ربه‌خۆده‌بێت و دوورده‌بێت له فشار و ئامادیی وڵاتانی دیكه."
ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مجار نییه كه لۆ دریان دڵگرانییه‌كانی خۆی ده‌رده‌خات ده‌رباره‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له شه‌ڕ و ناكۆییه‌كاندا.
دوای سه‌ردانیكردنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێل ماكرۆن بۆ سعودیه له تشرینی دووه‌مدا، لۆ دریان ئێرانی تۆمه‌تباركرد به هه‌بوونی خواستی "هه‌ژمون" له هه‌رێمه‌كه‌دا.