هه‌واڵه‌كانی عێراق

هیزە عێراقیەکان هێرشێکی خۆکوژی داعشیان لە باشوری رەمادی بەرپەچدایەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنه‌كانی ئەنبار پینجشەممە (5 تشرینی یەکەم) وتی هێزە عێراقیەکان سێ چەکداری "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشتووە کە پلانیان هەبووە خۆیان بتەقێننەوە لە پارێزگای ئەنبار.

وتەبێژی فەرماندەییەکە عەقید محەمەد دولەیمی بە دیارونای وت سێ چەکدارەکە، كه‌ چاکەتی بۆمبڕێژكراویان لەبەرکردبوو، لە رووبەڕووبوونەوەدا کوژران لە ناوچەی تاش لە رەمادی.

وتی: "خۆکوژەکان کە ئامانجیان بووە خۆیان بتەقێننەوە خۆیان خزاندبووە ناوچەکە لە بیابانەوە و بە چەکی مامناوەندی و ئار پی جی سەرشانەوە ویستویانە هێرشبەرنەسەر شوێنەکانی حکومەت."

وتیشی دوای رووداوەکە، هێزە هاوبەشەکان ئۆپەراسیۆنێکی فراوانی گەڕانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی تیرۆریستی دیکە کە دەکرێت لەو بینایانه‌دا كه‌ کەسیان تیادا ناژی لە ناوچەکە خۆیان شاردبێتەوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500