هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق حەشارگەیەکی داعش دەدۆزنەوە لە ئەنبار

هێزەکانی عێراق دوو ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت کە پلانیان دادەنا خۆیان بتەقێننەوە و حەشارگەکەیان تێکشکاند لە ئەنبار، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق پێنجشەممە (5 نیسان) رایگەیاند.

وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەمید یەحیا رەسوڵ، وتی: "لەکاتی ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنیندا لە رۆژئاوای دەریاچەی سەرسار هێزێکی ئەمنی لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار لەگەڵ سێ چەکدار پێکیاندادا کە پشتێنی بۆمرێژکراویان لەبەردابوو، لە تونێلێکی ژێرزەویدا خۆیان حەشاردابوو، دوایئەوەی رەتیانکردەوە خۆیان بده‌ن بەدەستەوە."

وتیشی: "دوانیان کوژران لەکاتێکدا سێیەمیان خۆی تەقاندەوە."

هەروەها وتی یەکێك لە چەکدارەکان ناسراوە کە عومەر فەهداوی بوو، ئەندامێکی باڵای داعش کە لەلایەن دادگای عێراقییەوە چەند ساڵێکە داواکراوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500