پۆلیسی عێراق په‌لاماری تۆڕی مادە هۆشبەرەکان ده‌دات لە بەسرە و میسان

پۆلیسی عێراق هەڵمەتێکی فراوانی ئەنجامدا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر قاچاخچێتی و تۆڕەکانی مادەی هۆشبەر لە بەسرە، پۆلیسی عێراق لە بەسرە پێنجشەممە (25 ئایار) رایگەیاند.

پۆلیس لە بەیاننامەیەکدا پێنجشەممە رایگەیاند: "هەڵمەتەکە، کە ئێوارەی چوارشەممە دەستیپێکرد، ئامانجی کۆتاییهێنانە بەو دیاردە قێزەونە و دەستگیرکردنی ئەوانەی تێوەگلاون."

بەیاننامەکە راشیگەیاند: "بازرگانێکی گەورەی مادە هۆشبەرەکان لە بەسرە دەستگیرکراوە."

فەرماندەیی پۆلیسی میسان هەڵمەتێکی هاوشێوەی راگەیاند کە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی ژمارەیەك بازرگانی مادە هۆشبەرەکان و دەستبەسەرداگرتنی یەك کیلۆ حەشیش و حەبی سڕكردن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
1
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)