رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) زیاتر لە 50 کەسی کوشت لە هێرشێکدا بۆ سەر دوو گوندی ژێردەستی حکومەت لە ناوەڕاستی پارێزگای حەمای سوریادا پێنجشەممە (18 ئایار)، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند هێرشەکەی سەر گوندەکانی ئەقاریب و مابوجە بووە هۆی کوژرانی لانیکەم 15 هاوڵاتی و 27 شەڕکەری سەربە حکومەت.
وتیشی 10 لاشەی تر هێشتا نەناسراونەتهوە ئاخۆ شەڕکەری حکومەتن یان دانیشتووی ناوچەکەن.
روانگەکە رایگەیاند کە داعشیش 15 شەڕکەری لەدەستداوە لە هێرشەکەدا
سەرۆکی روانگەکە، رامی عەبدولڕەحمان، وتی لانیکەم سێ هاوڵاتی کە لە هێرشەکەدا کوژراون، باوکێك و دوو منداڵی، لە سێدارە دراون.
دیارنییە ئاخۆ ئەوانی تر کە ئهوانی تریش لە سێدارە دراون یان لە شەڕدا کوژراون.
روانگەکە رایگەیاند داعش دەستیگرتووە بەسەر ئەقاریب و بەشێکی مابوجەدا.
عەبدولڕەحمان وتی: "سەرەڕای گەیشتنی هێزی زیاتر، هێزەکانی حکومەت هەتا ئێستا نەیانتوانیوە بەرپەرچی هێرشەکە بدەنەوە."