هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی هاوپەیمانیی عەرەب-کورد دەگەنە قەراخ تەبقە

هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتونەتە قەراخ تەبقە، کە شارۆچکەیەکی گرنگی ژێردەستی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام" (داعش)ە لە باکوری سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس شەممە (15 نیسان) رایگەیاند.

هاوپەیمانیی عەرەب-کورد، بە پاڵپشتی هێرشە ئاسمانیەکانی هاوپەیمانان و راوێژکارانی هێزە تایبەتەکان، تەبقەیان گەمارۆدا لە سەرەتای نیساندا و رێگە سەرەکیەکانیان داخست.

گرتنی شارۆچکەکە و بەنداوی نزیك ناوچەکە لە سەر روباری فوڕات بە خەڵاتە گرنگەکان دادەنرێن لە ئۆپەراسیۆنێکی فراوانتردا بۆ سەر رەققە، 55 کم لە رۆژهەڵاتیەوە.

سەرچاوە سەربازیەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەممە رایانگەیاند کە پێکدادان "لە ترۆپکدابوو" و هێزەکانی سوریای دیموکراتیش "هەوڵدەدەن بچنە ناو شارۆچکەکەوه‌ لە رۆژهەڵات و رۆژئاواوە."

راپۆرتەکان رایانگەیاند کە هاوپەیمانێتیەکە پێشڕەوییکردووە لە نیوەشەودا دوای وەدەرنانی داعش لە دوو ناوچەی باشوری رۆژهەڵات و باشوری رۆژئاوای شارۆچکەکە.

سەرۆکی روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، رامی عەبدولڕەحمان، شەممە وتی هێزەکانی سوریای دیموکرات تەنها چەند سەد مەترێك لە تەبقەوە دوورن.

عەبدولڕەحمان وتی پێکدادانی سەخت روویدا هەرکە داعش هەوڵیدا دژەهێرش ئەنجامبدات.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500